ئەندامێکى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان: ئەوەى لە کەرکوک دەگوزەرێت ئەنجامى سیاسەتى هەڵە و ناکۆکى چەندساڵەى پارتى و یەکێتییە
04/09/2023
ئەندامێکى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەینێت؛
لە چەندساڵى رابردودا هیچ کات هێندەى ئێستا مەترسی لەسەر ھەرێمی کوردستان و ژیان و
گوزەرانى خەڵک دروستنەبووە کە هۆکارەکەى خراپى حکومڕانى و هەڵەى سیاسەتى دو حیزبى
دەسەڵاتدارە، ئێستاش لەم دۆخە خراپەدا پارتى و یەکێتى بەرژەوەندییە باڵاکانیان
کردوە بە قوربانى شەڕی پاراستنی بەرژەوەندی کەسی و حزبی .
رۆڤان سەروەت ئەندامى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان
رایدەگەیەنێت؛ ھەرێمی کوردستان و حوکمڕانیەکەی
کە بەری ڕەنجی دەیان ساڵ لەخەبات و تێکۆشەکانی میللەتەکەمانە، بەهۆى ناتەبایی و
ناکۆکى حزیبى و شەخسى یەکێتى و پارتییەوە لەبەردەم مەترسى گەورەدایە.
ئاماژە بەوەش دەکات؛ ژیان و گوزەرانى موچەخۆران و خەڵکى
کوردستان بەهۆى سیاسەتى هەڵە و ململانێ و بەرژەوەندى حیزبی و شەخسى نێوان یەکێتی و
پارتیی لەوپەڕى خراپیدایە، بۆیە بەرپرسیارێتى ئەو دو حیزبەیە کە لەبرى ناکۆکى
داهات شەفاف بکەن و بگەڕێنەوە بۆ جێبەجێکردنى ئەو بەرنامە پرۆژانەى بزوتنەوەى گۆڕان
بۆ بە دامەزراوەییکردن و بە نیشتیمانیکردنى دامەزراوەکان یەکخستنى هێزى پێشمەرگە و
بەهێزکردنى پێگەى کورد خستویەتیەڕو.
هەروەک جەخت دەکاتەوە ئەوەى لە کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان
دەگوزەرێت ئەنجامى سیاسەتى هەڵە و ناکۆکى چەندساڵەى ئەو دو حیزبەیە کە بەرژەوەندییە
حیزبى و شەخسیەکانى خۆیان خستووەتە پێش هەموو بەرژەوەندییە نیشتیمانى و نەتەوەییەکانەوە.