دۆسیەى زیندانیانى بادینان لە سیمینارێکى ژورى رەوەندى کوردیدا
10/09/2023
ژورى رەوەندى کوردى سیمینارێک لەسەر دۆسیەى زیندانیانى
بادینان ساز دەکات و تێیدا ههڵوێستی فراکسۆنی گۆڕان بۆ داکۆکیکردن لە
دەستگیرکراوان و پاڵپشتى لە ئازادییەکان بەرز نرخێندرا و جەخت کرایەوە لە کارکردن
بۆ فراوانکردنى ئازادییەکان نەک بەرتەسککردنەوەیان.
له درێژهی ئهو زنجیره سیمینارانهی ژوری ڕەوەندی
کورد بۆ سیاسی، نووسەران، مێژووناس، ئهکادیمی و ڕۆشنبیران لهسهر رهوشی
کوردستان سازی دهکات، کۆڕێك بۆ ئهیهان سهعید نوێنهری زیندانی سیاسیی بادینان لە
ژێر ناونیشانی (ئایا دۆسیەی زیندانیانی بادینان سیاسییە یان یاسایی؟) لەڕیگای وێبناری
زووم سازکرد.
لە سیمینارەکەدا ئەیهان سەعید، ئاماژەى بە وردەکارى
روداوەکان و کەیسەکان و ژمارەى دەستگیرکراوانى بادینان و مامەڵەى هێزە ئەمنییەکان
و ئەو تۆمەتانە کرد کە دراوەتە پاڵیان و باسى لەوەکرد کە تۆمەتەکان نایاسایی و
ساده بون و شایەنى ئەو سزادانانە نەبون، هەروەک ئەوەى خستەڕو کە ئەو دۆسیەیە
دەنگدانەوەى بەرچاوى هەبوە و کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە چ لە بادینان چ لە هەرێمى
کوردستان و لەسەر ئاستى کۆمەڵى نێودەوڵەتیش، ئەوەش بوەتە فشارێک لەسەر دەسەڵات
پەیوەست بە بەرتەسککردنەوەى مەوداى ئازادییەکان.
پەیوەست بە هەڵوێستى لایەنە سیاسییەکان و چالاکوانان و
پەرلەمان، نوێنەرى زیندانیان وتى: ههڵوێست و پاڵپشتى چالاکوانان و رهوهندی کوردی
لە ئاستێکى بەرزدا بووە و سێ ساڵه دۆسیەکەى به زیندویی هێشتوەتەوە، فراکسۆنی گۆڕانیش
له پڕۆسەى دادگاییکردنەکان تا زیندانیکردانى سزادراوان و سهردانی خێزانەکانیان
ئامادەیی و پاڵپشتى هەبووە".
لە سیمینارەکەدا کە ژمارهیهکی بهرچاو میوان
ئامادهی بوون و گفتوگۆی ورد کرا له سهر دۆسیەکە و هەڵوێستی لایەنە سیاسیەکان و
پێویستى کارکردن و زیادکردنى فشارەکان لەپێناو رێگرى لە بەرتەسککردنەوەى مەوداى ئازادییەکان
بەگشتی و ئازادى دەربڕین و رۆژنامەوانى بەتایبەت.