گوڵستان سەعید: خەڵکى کوردستان و موچەخۆران خراونەتە بەردەداشى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراق
12/09/2023
گوڵستان سەعید، رایدەگەیەێت؛ خەڵکى کوردستان و موچەخۆران
خراونەتە بەردەداشى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراق، لەکاتێکدا هەردو حکومەت
بەرپرسیارن بەرامبەر خەڵکى کوردستان و موچەخۆران و پێویستە ئەو رێککەوتنانەى خۆیان
کردویانە پابەندى بن و جێبەجێى بکەن نەک لەپێناو ململانێى سیاسى خۆیاندا خەڵک برسى
بکەن.
گوڵستان سەعید، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە خولى پێنجەمى
پەرلەمانى کوردستان لەبارەى دۆخى خراپى خەڵک و نەدانى موچەى موچەخۆرانى هەرێمى
کوردستان رەخنە لە هەردو حکومەتى هەرێم و بەغدا دەگرێت و دەڵێت: بێ متمانەیی هەیە
لەنێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى عێراق، خەڵکى کوردستان و موچەخۆران خراونەتە
بەردەداشى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراقهەردو حکومەت بەرپرسیارن بەرامبەر
خەڵکى کوردستان و پێویستە ئەو رێککەوتنانەى خۆیان کردویانە هەردولا پابەندى بن و جێبەجێى
بکەن، ناکرێ ململانێى سیاسى بکرێتە بەهانە بۆ برسیکردنى خەڵک.
هەروەک رەخنە لە سیاسەتى چەند ساڵى رابردوى حکومەتى
هەرێم و ململانێى حیزبى و شەخسى نێوان پارتى و یەکێتى دەگرێت و دەڵێت: ئەوەى لەم
هەرێمى کوردستانە بەرهەم هاتووە موڵکى هەموو خەڵکى کوردستانە و خەڵکى کوردستان
قوربانی زۆریداوە بۆ قەوارەى هەرێمى کوردستان، نەک موڵکى یەکێتى و پارتى تا بەپێى
بەرژەوەندییەکانى خۆیان مامەڵەى پێوە بکەن و بە ململانێى ناشرین و بەرژەوەندى
خۆیان قوتى خەڵک ببڕن، پێویستە ئەو پارانەش کە بردویانە بیگەڕێننەوە بۆ خەزێنى ئەم
وڵاتە.
ئاماژە بەوەش دەکات کە حکومەت لە رابردودا نەیتوانى وەک
ئەوەى ئاماژەى بۆدەکرد و بەڵینى بە خەڵک دەدا ئابورى سەربەخۆ بخاتە خزمەتى
هاوڵاتیانەوە، بەڵکو ئەو سیاسەتە هەڵانەى پەیڕەویان کردوە لەگەڵ نەبونى خزمەتگوزارییەکان
و وەڵامنەدانەوەى داخوازییەکانى هاوڵاتیان وایکردوە بێ متمانەیی لەنێوان هاوڵاتیان
و حکومەت دروستکردوە و بەداخەوە خەڵک کرایە قوربانیی و بێ ئومێدکرا.