ئەنجومەنی قەزای کفری: ھەنگاوەکانی مانگرتووانی کفری بۆ داواکردنى مافە رەواکانیان و هەڵوێستى گۆڕان لە پاڵپشتیکردنیان جێى نرخاندنە

16/09/2023

ئەمڕۆ شەممە (16/9/2023) لە ھۆڵی کۆبوونەوەکانی مەکۆ، کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی باژێڕوان لەگەڵ دەستەی بازنەکانی ناو شاری کفری بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى پەیوەست بە ژیانى خەڵک و داواکارییەکانى شارەکە و دۆخى ناوخۆیی بەڕێوەچوو.

 

رۆڤان سەروەت باژێروانی مەکۆی کفری، کاروباری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان و ھەنگاوەکانی خۆ ڕێکخستنەوە و زەروەرتی ئاشتەوایی و پێکەوە کارکردن و ئیرادەی بەھێز بۆ خۆ نوێکردنەوە رونکردەوە، هاوکات بارودۆخی ھەرێم و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و خراپى گوزەرانى خەڵک گفتوگۆى لەبارەوەکرا و بۆ ئەنجامی ململانێ و خراپ بەکارهێنانى دەسەڵات لەلایەن پارتی و یەکێتی و ناشەفافی لە داھات و پەیوەندییەکى نا تەندروست بەگەڵ بەغدا گەڕێنرایەوە و جەخت لەپێویستى چارەسەر کرایەوە بە یەکڕیزى نێوان لایەنە سیاسییەکان و جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژانەى گۆڕان پێشکەشى کردوە.

لەکۆبوونەوەکەدا هەوڵ و ھەنگاوەکانی مانگرتووانی کفری و هاوڵاتییانى قەزاکە بۆ داواکردنى مافە رەواکانیان بەرزنرخێندرا و سوپاسی رۆڵی نوێنەری مەکۆی کفری لە رێکخراوی پاڵپشتی شاری کفری کرا کە توانیان لە ماوەى (32) رۆژ مانگرتن نموونەیەکی جوانی خەباتی مەدەنی پیشان بدەن، رۆڵی میدیا و سۆشیال میدیای گۆڕان و تیمى وزاری و حکومەتی خۆجێی بزوتنەوەی گۆڕان بەرزنرخێندرا لە گەیاندن و جێبەجیکردنى داواکارییەکان، ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە ھۆکاری پشتگوێخستن و فەرامۆشکردنی کفری یان خستە ئەستۆی ئیدارەى شارەکە کە ھۆکاری پەراوێزخستنى شارەکە بون و جەختکرایەوە لەوەى بەڕێوەبردنى کفرى پێویستى بە کەسانى تەکنۆکرات و لێهاتوو هەیە.


هەواڵی زیاتر