سوید؛ دەستەى بازنەى ئۆربرۆى گۆڕان هەڵبژێردرا

18/09/2023

لەچوارچێوەى هەوڵەکانى خۆڕێکخستنەوەى ئۆرگانەکانى دەرەوەى بزوتنەوەى گۆڕان بە سەرپەرشتی بەرپرسی ئەنجومەنی سوید و ژورى رەوەندى کوردى، هەڵبژاردنی دەستەی بازنەی ئۆربرۆ بەڕێوەچو.

 

پێش بەڕێوەچونى پڕۆسەى هەلبژاردنەکە، رێکخەری ژووری رەوەندی کوردی و سەفین ئەحمەد نوێنەرى سوید لە ژورى رەوەند کە لە ڕیگای ئۆنلاین بەشدار بون ستایشى هەوڵەکانى خۆڕێکخستنەوە و گۆڕاخوازانى شاری ئۆربرۆیان کرد، هاوکات بارودۆخى سیاسى و گرنگى هەوڵەکانى خۆڕێکخستنەوە و نوێکردنەوەى ئۆرگانەکان بە ئامانجى خۆڕێکخستنەوەى گشتى رونکرایەوە، هاوکات هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانی شاری ئۆربرۆ جەختیان لە کارکردن کردەوە بە ئامانجى بەدیهێنانى بەرنامە و پڕۆژە و پاکێجەکانى بزوتنەوەى گۆڕان.

دواتر بۆ بەڕێوەبردنى دەستەکە متمانە بەخشرایە هەریەکە لە؛ (پاڵا سەلام بازنەوان، زاهیر عەلی فەتحوڵا سکرتێری بازنە ، شەهاب ئەحمەد ئەندامی دەستەی بازنە و هانا عیزەت عەلی ئەندامی دەستەی بازنە) لاى خۆشیەوە نیهاد هیرانی، بەرپرسی ئەنجومەنی وڵاتی سوید سوپاسی ئامادەبوانی کرد بۆ بەشدارییان و داوای لێکردن کە گفتوگۆ لەگەڵ تەواوی گۆڕانخوازانی شارەکەیان بکەن و لەسنوری بازنەکەیاندا ڕێکیان بخەنەوە.


هەواڵی زیاتر