ئەندامێکى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان: ململانێی حیزبی و ئه‌منی و خراپى ئیدارەدانى یه‌كێتی و پارتیەوە هه‌رێمی كوردستانى بەم قۆناغە گەیاند
05/10/2023
ئه‌ندامێکی
جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ كێشه و ململانێی حیزبی و سیاسی
و ئه‌منی و خراپى ئیدارەدان لەلایەن یه‌كێتی و پارتیەوە وایكردوه دۆخی هه‌رێمی
كوردستان به‌و شێوه لاوازبێت و خه‌ڵك دوای سێ مانگ چاوه‌ڕوانی موچه بكات، بۆیە ئه‌گه‌ر
ئه‌و ناكۆكی و ناته‌باییه و دابه‌شبونە به‌رده‌وامبێت و هەوڵى یەکڕیزى نەدرێت،
به دڵنیاییه‌وه مه‌ترسییه‌كان زیاتر ده‌بن و له‌و كاته‌شدا هاوڵاتییان زه‌ره‌رمه‌ندی
یه‌كه‌م ده‌بن.
رۆڤان سه‌روە‌ت،
ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئاماژە بەوە دەکات؛ له سه‌ره‌تای
دروستبونییه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خه‌می یه‌كڕیزی نیشتیمانی
و نێوانى لایه‌نه سیاسییه‌كانی له ئه‌ستۆ گرتوه، له پاكێجه‌كانی سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆن
و دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری له پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردوه، هه‌میشه
داوای یه‌كڕیزی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی كردوه به‌تایبه‌تی له‌دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تی عێراقدا، پێش دو ساڵیش له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی ده‌ستپێشخه‌ری
کرد و سەردانى لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد و هۆشدارى دانێ له مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر
هه‌رێم و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كان، بەڵام گوێیان نەگرت تا دۆخەکە بە ئێستا گەیشت
و پەرلەمان و ئەنجومەنى پارێزگاکانیش هەڵوەشێنرانەوە.
هەروەک ئەوە
دەخاتەڕو سەربارى هۆشدارییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان، هاوپەیمانانیش بە بەردەوام داوایان
کردوە كورد یه‌كگوتار و خاوه‌نی یه‌ك هێزی پێشمه‌رگەى رێکخراو بێت، به‌ڵام یه‌كێتی
و پارتی تا ئێستا جێبه‌جێیان نه‌كردوه، بۆیه ده‌بینین، ئەو پاڵپشتەى ئەوانیش
وەک رابردو نییە.
ئه‌ندامەکەی
جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد؛ ئه‌گه‌ر ئه‌و ناكۆكی و
ناته‌باییه و دابه‌شبون به‌سه‌ر جه‌مسه‌ره‌كاندا له نێوان یه‌كێتی و پارتیدا به‌رده‌وامبێت،
به دڵنیاییه‌وه مه‌ترسییه‌كان زیاتر ده‌بن و له‌و كاته‌شدا ته‌نها خه‌ڵكی هه‌رێمی
كوردستان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت.