فەرمان مەجید: ستراتیژى گۆڕان داکۆکیکردن و بەدیهێنانى خواست و داواکارییەکانى خەڵکە
16/11/2023
ئەندامێکى جڤاتى
نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ بەلاوازبونى بزوتنەوەى گۆڕان دۆخى
بەڕێوەبردن و خواستەکانى خەڵک و پرسە نیشتیمانییەکان دەکەوێتە بەردەم مەترسى و لە
رابردودا ئەوەشمان بینى، بۆیە پێویستمان بە بەخۆداچونەوە و نوێبونەوە و
خۆڕێکخستنەوە هەیە بەشێک لەو هەوڵانەش بەردەوامیدانە بە پڕۆسەى ئاشتەوایی و پێکەوە
کارکردن لەگەڵ هەڵبژاردنى خانەى راپەڕاندن و بەستنى کۆنفڕانسى نیشتیمانى وەکئەوەى
لە کۆتا کۆبونەوەیدا جڤاتى نیشتسمانى بڕیارى لێدا.
فەرمان مەجید،
ئەندامى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ لەماوەى رابردودا
بزوتنەوەى گۆڕان لەرێگەى بەیاننامە و سەردانیکردنى لایەنە سیاسییەکان هۆشداریداوە
لە ئاڵنگارى و پێشهاتە نوێیەکان و شێوازى حکومڕانى و پێویستى چارەسەرکردنى قەیرانەکان
و بەدەمەوەچونى داخوازییەکانى هاوڵاتییان و موچەخۆران و مامۆستایان، پڕۆژەشى هەبوە،
لە کۆبونەوەى دوێنێى جڤاتى نیشتیمانیشدا مەترسییەکان گفتوگۆى جدییان لەسەرکرا و
بەپێویستزانرا کاربکرێ بۆ چارەسەرى کێشە سیاسى و دارایی و ئیدارییەکان لەگەڵ
حکومەتى ئیتیحادى، چونکە دۆخى ناوچەکە رەنگدانەوەى دەبێت لەسەر هەرێمى کوردستان.
پەیوەست بە دۆخى
ناوخۆیی و بڕیارى هەڵبژاردنى هەڵبژاردنى خانەى راپەڕاندن، ئەندامەکەى جڤاتى
نیشتیمانى دەڵێت: ئەو پرسە جڤاتى نیشتیمانى بڕیاری لێدا و ئۆرگانە تایبەتمەندەکان
راسپێردراون بەرمەبناى دەستورى ناوخۆیی گۆڕان ئامادەکارییەکان بکەن بۆ ئەنجامدانى
هەڵبژاردنى خانەى راپەڕاندن و دەرگا لەبەردەم هەمو هەڵسوڕاواندا کراوە دەبێت،
هاوکات لەگەڵ ئەوەدا پرۆسەى ئاشتەوایی لاى ئێمە کۆتایی نەهاتوە و پێویستمان بەو
هاوڕێیانەمانە کە لەدەرەوەى پەیکەرەى رێکخراوەیین و بە ئەرکى هەمومانى دەبینین کە پێکەوە
کاربکەین و لەپێناو داخوازییەکانى خەڵکدا، چونکە ستراتیژى بزوتنەوەى گۆڕان داکۆکیکردن
و بەدیهێنانى خواست و داواکارییەکانى
خەڵکە.
جڤاتی نیشتمانی، دامهزراوهی سهركردایهتی بوارهكانی كاری
سیاسی، رێكخراوهی، كارگێری، دارایی و میدیایی بزوتنهوهی گۆڕانه و بهرزترین دهسهڵاته
له نێوان دوو ههڵبژاردندا، خانهی راپهراندنیش بهرپرسی جێبهجێكردن و بریار و راسپاردهكانی
جڤاتی نیشتمانی بزوتنهوهی گۆڕانه، له نێوان دوو كۆبونهوهدا.