ئاستەنگەکانی پێدانی موچە لە سیمینارێکى ژورى رەوەندى کوردی‌دا
19/11/2023
ژورى رەوەندى
کوردى سیمینارێک لەبارەى ئاستەنگەکانی پێدانی موچە لە نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراقدا
بۆ وتەبێژى وەزارەتى دارایی و ئابورى رێکخست و تێیدا جەختکرایەوە لە جێبەجێکردنى تەواوى هەنگاوەکانى چاکسازى و هەوڵدان بۆ پێدانى موچەى فەرمانبەران و مامۆستایان لە وادەى خۆیدا و بەدەستهێنانى شایستەداراییەکانى هەرێمى کوردستان.
له درێژه‌ی ئه‌و
زنجیره سیمینارانه‌دا کە ژووری رەوەندی کورد سازی ده‌کات، ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه (١٨/١١/٢٠٢٣)
کۆڕێكی بۆ هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان رێکخست و تێیدا تەواوى گرفت و کێشه‌کانی پێدانی موچه له کاتی خۆیدا به
موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان خرایەڕو، جەخت لەوەش کرایەوە کە کێشه‌کە که‌ڵه‌کەبوى
ساڵانی پێشتره لەگەڵ بونى کێشه‌ى ته‌کنیکی و یاسایی بەتایبەت دواى پەسەندکردنى
بودجەى گشتى عێراق.
لە
سیتمینارەکەدا تیشکخرایە سەر ئەو هەنگاو و رێکارانەى وەزارەتى دارایی وه‌زاره‌تی
دارایی و ئابورى له‌م کابینه‌یه‌دا جێبه‌جێی کردوه کە تا ڕاده‌یه‌کی باش به‌هه‌ده‌ردانی
خه‌رجی کەمکردوەتەوە و توانراوە داهاته‌کانی خاڵه‌سنورییه‌کان بۆ خه‌زێنه‌ی وه‌زار‌ه‌ت
بگەڕێنرێتەوە، هاوکات وتەبێژى وەزارەتى دارایی بەرچاوڕونى دا لەبارەى پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری
من) کرد، که له ئێستادا له قۆناغی تاقیکردنه‌وه‌دایه و بە کەوتنە بوارى
جێبەجێکردنى پڕۆسەکە کێشه‌ی نه‌بوونی پاره‌ی نه‌ختینه و کاش له بانکه‌کاندا
چاره‌سه‌ر ده‌کات.
دواتر ئامادەبوانى
سیمینارەکە گفتوگۆى جدى و پێشنیاز و سەرنجەکانیان خستەڕو پەیوەست بە کۆى کاروبارەکان
و پێویستى جێبەجێکردنى تەواوى هەنگاوەکانى چاکسازى و هەوڵدان بۆ پێدانى موچەى فەرمانبەران
و مامۆستایان لە وادەى خۆیدا و بەدەستهێنانى شایستەداراییەکانى هەرێمى کوردستان لە
بودجەى گشتى عێراق.