ئەنجومەنى قەزاى کفرى گۆڕان: ئەرکى حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانە وەڵامدەرەوەى داخوازى و پێویستییەکانى خەڵک و شارەکەبن
21/11/2023
ئەنجومەنى قەزاى
کفرى بزوتنەوەى گۆڕان پیرۆزبایی (١٧٠) ساڵەی بەقەزابونی شارەکە دەکات و
رایدەگەیەنێت؛ کفری شارێکی دێرینی کوردستان و پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتەکانە و خەبات
و قوربانی داوە و بەرانبەر جەور و ستەمی رژێمە فاشیستەکان، ئەرکى حکومەت و لایەنە
پەیوەندیدارەکانە لەئاست ئەو قوربانیدانە تەماشاى کفرى بکەن و وەڵامدەرەوەى
داخوازى و پێویستییەکانى خەڵک و شارەکەبن.
بزوتنەوەی گۆڕان
پیرۆزبایی ١٧٠ ساڵەی بەقەزا بوونی شاری کفری دەکات .
ئەنجوومەنی قەزای
کفری بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵڕۆژی (١٧٠) ساڵەی بە قەزابوونی شارەکە پیرۆزبایی ئاڕاستەی
ھاوڵاتیان و دانیشتووانی شارەکە دەکەین و ئومێد ئەکەین ئەم شارە دێرینەی کوردستان بەردەوام
بێت لەخزمەت بە کەلتوور و شوێنەرار و ھونەر و ئەدەب و سیاسەت.
کفری کە شارێکی
دێرینی کوردستان و پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتە ڕەسەنەکانە، لەمێژووی دوور و نزیکی
بزاڤی ڕزگاری خوازی گەلەکەماندا خەبات و قوربانی داوە و بەرانبەر جەور و ستەمی لاژێمە
فاشیستەکان و تەعریب و تەبعیس ئۆقرەی گرتووە.
ئەم شارە کە
ھاوسنوورە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵ و دەروویەکە بەرووی ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی
عیراق، بەداخەوە لەدوای سی و دوو ساڵ لە حکومڕانی کوردی کەمترین خزمەت و بەھاناوە
چوونی بۆ کراوە و ھاوینی ئەمساڵیش خەڵکی ئەم شارە بۆ داواکردنی مافە سەرەتاییەکانی
ژیان و خزمەتگوزاری زیاد لەمانگێک جوانترین نمونەی خەباتی مەدەنیان بەرپاکرد بۆ ئەوەی
بە حکومەت بڵێن بۆ بۆ داواکاریەکانمان بێدەنگ نابین و چیتر پەراوێزخستنی شارەکەمان
قبوڵ ناکەین، بەڵام خۆڕاگری و کەلتووری خەڵکە ڕەسەنەکەی ھەمیشە بە ئومێدەوە ئەم یادەیان
بەرز ڕاگرتووە و ھەمیشە خۆنەویستانە لەخزمەتی شارەکەدا بوون.
دووبارە ئەم یادە
پیرۆز ئەکەین لە ھاوشاریانمان لە ھەرکوێی کوردستان و جیھان ھەبن .
ئەنجومەنی قەزای
کفری بزوتنەوەی گۆڕان
21/١١/٢٠٢٣