مەکۆی کەلار، گوزەرانی خەڵك و دۆخی ناوخۆیی و قۆناغی نوێ گفتوگۆیان لەبارەوەكرا
23/11/2023
لە كۆبونەوەیەكدا لە مەكۆی كەلاری بزوتنەوەی گۆڕان، دواین هەنگاوەكانی قۆناغی نوێ لەژێر رۆشنایی بڕیارەكانی جڤاتی نیشتمانی گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەختكرایەوە لە پێویستی بەدەمەوەچونی داخوازییەكانی هاوڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایان.
ئەمڕۆ (٢٠٢٣/١١/٢٣)، بە ئامادەبونی عەبدوڵا عارف سەرپەرشتیاری ژووری پەیجوری كۆبونەوەی ئەنجومەنی قەزای کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچو، تێیدا بارودۆخی سیاسی و گوزەرانی هاوڵاتیان و موچەخۆران گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا.
لەکۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر دواین هەنگاو ئامادەکاریەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و بڕیارەكانی جڤاتی نیشتیمانی سەبارەت بە ئاشتەوایی و قۆناغی نوێ.
ئەندامانی ئەنجومەنی قەزای کەلار سەرنج و روانین و پێشنیازەكانیان پەیوەست بە پڕۆسەكە و هەنگاوەكان و پێشنیارەکانیان خستەڕو.