گۆڕان: پەیوەندیمان لەگەڵ کۆمەڵ زۆرباشە

02/04/2019

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت کە هه‌ندێک لایه‌ن و که‌ناڵ ده‌یانه‌وێت کار بۆ تێکدانی پەیوەندى نێوان گۆڕان و کۆمەڵى ئیسلامى بکەن، بەڵام "ئێمە
پەیوەندییەکانمان زۆرباشە و له‌ ئاینده‌شدا پڕۆژه‌ی هاوبه‌شمان ده‌بێت".

عەلى حەمەساڵح سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لەبارەى پەیوەندیى فراکسیۆنەکەیان لەگەڵ فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى و پەیوەندى نێوان هەردو لایەن بە (سبەى) راگەیاند: "هه‌ندێک حیزب و لایه‌ن و که‌ناڵ به ‌به‌رنامه‌، ده‌یانه‌وێت کار بۆ تێکدانی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ هیچ ئه‌نجامی نابێت، چونکە پەیوەندیى نێوان ئێمه ‌و کۆمه‌ڵ لە ئاستێکى باشدایە و ئه‌گه‌ر لێکتێنه‌گه‌یشتن له‌سه‌ر هه‌ندێک شتیش هەبوبێت چاره‌مان کردوه‌، بۆ ئاینده‌ش کاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگیمان ده‌بێت".

ئەوەش دەخاتەڕو کە له‌ دانوستانه‌کانی پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومه‌تیش هەردولا ئاگاداری یه‌کتر بون و "هه‌ڵسوڕاو و لایەنه‌گرانی گۆڕانیش به رێزه‌وه‌ کار بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندی نێوان
بزوتنەوەى گۆڕان و کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان ده‌که‌ن".


هەواڵی زیاتر