باژێروانى کفرى: پێویستە هەمو لایەنەکان و یەکە ئیدارییەکان لە خزمەت خەڵک و شاریى کفریدا بین
28/11/2023
باژێروانى کفرى
بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ هەنگاوەکانى لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنى داواکارییەکانى خۆپیشاندەرانى کفرى
بە دابینکردنى بەشێک لە پێویستیەکان و گۆڕانکارى یەکە ئیدارییەکان ئەرێنییە و
پێویستە پێویستە هەمو لایەنەکان و یەکە ئیدارییەکان لە خزمەت خەڵک و شاریى کفریدا
بین.
ئەمڕۆ سێشەممە وەفدێکی
ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان، بەسەرپەرشتی رۆڤان سەروەت باژێڕوانی مەکۆ، سەردانى
ساهیر عەلی جاسم قائیمقامی نوێى کفرییان کرد و لە دیدارێکدا پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕانیان
بۆ هەر هەوڵ و هەنگاوێک دەربڕى کە لە خزمەت خەڵک و شارەکەدا بێت و رایگەیاند: هەنگاوەکانى
لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنى داواکارییەکانى
خۆپیشاندەرانى کفرى بە دابینکردنى بەشێک لە پێویستیەکان و گۆڕانکارى یەکە
ئیدارییەکان ئەرێنییە و پێویستە پێویستە هەمو لایەنەکان و یەکە ئیدارییەکان لە
خزمەت خەڵک و شاریى کفریدا بین.
ئەوە
لەکاتێکدایە لەماوەى رابردودا بەشێک لە داواکارییەکانى خۆپیشاندەرانى کفرى لەلایەن
وەزارەتەکانەوە جێبەجێکران و وەک باژێروانى کفرى کفرى ئاماژەى بۆکرد وەزیرى دارایی
و ئابورى رەزامەندى داوە بە خەرجکردنى بڕى (64) ملیۆن دینار بۆ سێکتەرەکانى تەندروستى
و کاروبارى کۆمەڵایەتى و وەرزش لە قەزاکە.