نوێنەرى بزوتنەوەى گۆڕان: یەکدەنگی کورد لە پرسە نەتەوەییى و نیشتیمانییەکان زامنى تێپەڕاندنى ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان و بەهێزکردنى پشتیوانییە بۆ دۆزى کورد
09/12/2023
سەرپەرشتیارى ژورى رەوەندى
کوردى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ یەکدەنگی و یەکهەڵوێستى
و یەکێتی نەتەوەیی کورد و کوردستان، بە وەلانانی سەرجەم ناکۆکییەکان پێویستی
بنەڕەتی ئەم قۆناغەیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکان، پێویستە بۆ پاراستنى مافە سیاسی و یاساییەکانی
نەتەوەی کورد کێشە و ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان و ئەنجامى ئەو کۆنفرانسە
نێودەوڵەتییانەى دەبەسترێ بگەیەنینە ئەوروپا و تەواوى ناوەندە جیهانییەکان، ئەوەش بە ئاڕاستەی بەهێزکردنى پشتیوانى بۆ دۆزى کورد.
لە شاری بڕۆکسلی پایتەخی بەلجیکا،
کارەکانی (18)ـەیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (یەکێتیی ئەوروپا، تورکیا، رۆژهەڵاتی
ناوین و کورد)، بە هاوکاری و پشتیوانی فراکسیۆن و پەرلەمانتارانی ئەوروپا و، سۆسیالیست
و سەوزەکان و چەپەکان و بەسەرپەرشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) و ئەنیستیتۆی
کورد لە بڕۆکسل، بەڕێوەچوو کە تێیدا چەندین کەسایەتی سیاسی و نوێنەری ڕێکخراوەکان
و لایەنەسیاسیەکان و ژمارەیەک لە براوەکانى خەلاتی نۆبڵی ئاشتی و فوئاد جەمال سەلام سەرپەرشتیارى ژووری
ڕەوەندی کوردی و دلێر عومەر مستەفا بەرپرسی پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی ئەنجومەنەی بەریتانیاى
بزوتنەوەى گۆڕان تێیدا بەشداربون.
فوئاد جەمال سەرپەرشتیارى
ژورى رەوەندى کوردى بزوتنەوەى گۆڕان، لەبارەى ئەنجامى لە دوو ڕۆژی کۆنفرانسەکە کە چەندین
پانێڵ سەبارەت بە دۆخى سیاسی کورد لە چوارپارچەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و
تەواوى ناوچەکە گفتوگۆی وردیان لەبارەوە کرا لەگەڵ هەڵوێستى بزوتنەوەى گۆڕان، بە
سایتى (گۆڕان)ى راگەیاند: لە کۆنفرانسەکە و کۆى پانێڵەکان گفتوگۆ و سەرنجەکان لەلایەن
کەسانی شارەزا و دۆستی کورد لەدوتوێی نامەیەکدا ئامادەکرا بۆ ئەوەی بگەیەنرێت بە بەناوەندەکانی
بڕیار لە تەواوی وڵاتانی ڕۆژئاوا.
وتیشى: بزوتنەوەی
گۆڕان جەخت دەکاتەوە لەوەى خەباتی ناو وڵات و رەوەندی كوردی تەواوکەر و هەماهەنگی
یەکتر بن بەتایبەت لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكاندا، یەکدەنگی، یەکڕەنگی،
یەکێتی نەتەوەیی کورد و کوردستان و وەلاوەنانی ناکۆکییەکان، تاکە ڕێگەیە بۆ
ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکان بۆئەوەش پێویستە مەیدانی خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی و
فەرهەنگی و مەدەنیانە لەدەرەوەی وڵات زیاتر و کاراتر بکرێ کەمپەینی زۆر و کاریگەر
لەسەر ئاستی هەموو جیهان ساز و ئامادەبکرێ و بۆ پاراستنى مافە سیاسی و یاساییەکانی نەتەوەی
کوردی کێشەى کورد ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان بگەیەنینە لە ئەوروپا و تەواوى ناوەندە
جیهانییەکان.
هاوکات بەپێویستى
دەزانێت؛ هەوڵبدەن دەرەنجامەکانى ئەنجامى ئەم کۆنفرانسە و سەرجەم کۆبونەوە و
پەیوەندییەکان بەو ئاڕاستەیە بێت کە پشتیوانى لە دەرەوە بۆ دۆزى کورد بەهێزتر بکەین
و پەیامى ئەم کۆنفرانسە بە ناوەندەکان و پارتە سیاسییەکانى رۆژئاوا بگەیەندرێن و
کاریان لەسەر بکەن.