لەندەن؛ وەفدێکی گۆران بەشداری دیدارى ساڵانەی پارتى کرێکاران دەکات

13/12/2023

وەفدێکی بزوتنەوەى گۆران بەشداری دیدارى ساڵانەی (SME4 Laboure’s) پارتى کرێکارانى کرد کە لە شارى لەندەن بەڕێوەچو.

لە دیدارەکەدا کە ساڵانە لەلایەن لاوێکی کورد بەناوی ئیبراهیم بەڕیوەدەچێت نزیکەی (١٢٠٠) کەس بەشداربون لەناویاندا شاندى بزوتنەوەى گۆڕان و پارێزگاری سلێمانی بەفەرمی بەناگهێشت کرابون، هەریەکە لە سەرۆکی پارتی کرێکاران و ژمارەیەکى زۆر لە پەرلەمانتاران و سەرکردە دیارەکانی پارتەکە تێیدا بەشداربون و چەندین وتارى تێدا پێشکەشکرا لەلایەن سکرتێرى گشتى و پەرلەمانتارانى پارتەکەوە.

فوئاد جەمال، سەرپەرشتیارى ژورى رەوەندى کوردى رایدەگیەنێت؛ لەم كۆنفرانس و دیدارەدا چەندین گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەمان لەگەڵ ژمارەیەک لە سیاسەتمەداران و بڕیاربەدەستانى پارتەکە و پەرلەمانتاری بەریتانیا ئەنجامدا بۆ گەیاندنى ئاڵنگارى و مەترسییەکان و بەدەستهێنانى پشتیوانى بۆ دۆزى کورد.

دەشڵێت: بەشدارى کورد لەم کۆنفرانس و دیدارە نێودەوڵەتى و حیزبییانەى لە ناوەندە جیهانییەکان دەکرێت گرنگى هەیە بۆ بەدەستهێنانى پشتیوانى لە دەرەوە بۆ پرسى کورد و داکۆکى لە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان و گواستنەوە و بەهێزکردنى پایەکانى دیموکراسى لە هەرێمى کوردستان.


هەواڵی زیاتر