کۆبوونه‌وه‌ی دەستەی ژوری ره‌وه‌ندی کوردی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بەڕێوەچو
05/01/2024
ژووی ڕه‌وه‌ندی کوردی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان دواین پێشهات و ئاڵنگارییەکان و دۆخى ناوخۆیی بزوتنەوەکە و ئامادەکارییەکان
بۆ قۆناغى نوێ تاوتوێ دەکات.
لە کۆبونەوەیەکدا که ژماره‌یه‌کی
به‌رچاو له ئەندامانی ژوور و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنەکانی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان لە دەرەوە به‌شدارییان تێدا کرد، ژووی ڕه‌وه‌ندی کوردی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گفتوگۆى
دەربارەی چەند پرسێکى ناوخۆیی و دواین هەوڵەکان کرد بۆ بەستنى کۆنفرانسی نیشتمانی و
قۆناغى نوێ.
لە کۆبونەوەکەدا له‌لایه‌ن
ئاماده‌بووانه‌وه بیر و ڕ و بۆچوون و پێشنیازەکان خرانەڕو بۆ بەستنى کۆنفرانسێکی
نه‌وعی و سه‌رکه‌وتوو کە لە ئاست نوێگەرى و بەهێزکردنەوەى بزوتنەوەى گۆران و
قۆناغى نوێى کارى سیاسى و ئاڵنگارییەکان و وەڵامدەرەوەى خواستى هاوڵاتیان و قۆناغى
نوێ و گۆڕانکارییەکانى ناوچەکە بێت و هه‌نگاوی کرده‌یی و لۆژیکیانه بۆ ئاشتکردنه‌وه‌ی
ده‌نگده‌ری گۆڕان و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌یان به بزوتنه‌وه کە بنرێت.