فراکسیۆنی گۆڕان دیدی چاکسازیی خۆی بۆ ئەمەریکا روندەکاتەوە
04/04/2019
فراکسیۆنی گۆڕان پلانی خۆی و وردەکاریی یاسای چاکسازیی بۆ بەرپرسی دۆسیەی سیاسی کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا روندەکاتەوە.
رۆژی چوارشەممە، ستیڤن مارس به‌رپرسی دۆسیەی سیاسی کۆنسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریکا له هه‌ولێر سه‌ردانی فراکسیۆنی گۆڕانی کرد‌و لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆن و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران، دیدی فراکسیۆنەکە و پلانی وردی چاکسازیی بەپێی رێککەوتنی بەشداری کردنی بزوتنەوەی گۆڕان لەحکومەت بۆ بەرپرسەکەی ئەمەریکا رونکرایەوە.
فراکسیۆنی گۆڕان، ورده‌کاریی یاسای چاکسازیی بۆ ستیڤن مارس خسته‌ڕو، لەبەرانبەردا بەرپرسی دۆسیەی سیسای کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا پشتیوانی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکای بۆ چاکسازیی خسته‌ڕو و به‌گرنگه‌وه باسیان له رۆڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کرد له پڕۆسەی چاکسازیی لە هەرێمی کوردستان.
بەرپرسی دۆسیەی سیاسی کۆنسوڵخانەکە؛ په‌یامی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکای خستەڕو کە ئاشته‌وایی و دورکه‌وتنه‌وەیەکە له هه‌مو توندوتیژییەک و هەروەها ئەنجامدانی چاکسازیی و رێکخستنه‌وه‌ی هێزی چه‌کداره‌ەکان که بڕیاره به پلان و پشتیوانی کار بۆ ئه‌و ئامانجه بکه‌ن.