کفرى؛ شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

06/02/2024

شاندێکی ئەنجوومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی، سەردانى یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان دەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ  سێشەممە (٦/٢/٢٠٢٤)، شاندێکی ئەنجوومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی لقی کفری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد و پیرۆزبایی بزوتنەوەی گۆڕانیان ئاڕاستەکردن لە ساڵیادى دامەزراندیاندا.

شاندى گۆڕان جەختیان لە پێویستى یەکڕیزى لایەنە سیاسییەکان لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان کردەوە لەگەڵ کارى پێکەوەیی بۆ وەڵامدانەوەى داخوازییانى هاوڵاتیان و باشکردنى گوزەرانیان و دابینکردنى پێداویستییە سەرەکی و خزمەتگوزارییەکان، لاى خۆیانەوە شاندى یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستانی سوپاسی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا دووپات کرایەوە.


هەواڵی زیاتر