یەکەم کۆبونەوەی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دوای دوەمین کۆنفرانس بەڕێوەچو

15/02/2024

ئەمڕۆ یەکەم کۆبونەوەی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دوای دووەم کۆنفرانسی نیشتیمانی بەڕێوەچو، پرسی دەستوری هەموارکراوی دوەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی و میکانیزمی کارکردنی دوای کۆنفرانس، تەوەری سەرەکی کۆبەنەوەکە بون و ڕۆژی شەممەى داهاتووش جڤاتى نیشتمانى کۆدەبێتەوە.


لە کۆبونەوەکەدا پرسی مامۆستایان و وانەبێژان و فەرمانبەران و گوزەرانی هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگى گفتوگۆکان بوون و هاوکات پرسەکە ئاڕاستەی تیمی وزاری بزوتنەوەی گۆڕان کرا.


هاوکات کۆبونەوەکە جەختی کردەوە لەوەى، پێویستە بۆ ئەو پێشهاتە سیاسی و هەرێمایەتییانەى لە ناوچەکەدا رودەدەن، یەکهەڵوێستى و یەکگوتاری کورد هەبێت.



کۆبونەوەکە کۆمەڵێک پێشنیار و راسپاردەی پەیوەست بە ناوەڕۆکى گفتوگۆکان خستەڕو، بۆ ئەوەی لە کۆبونەوەی داهاتوی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان کە بڕیارە ڕۆژی شەممەى داهاتو بەڕێوە بچێت تاوتوێ بکرێن.


هەواڵی زیاتر