کۆبونه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له ئۆرگانه‌کانی ده‌ره‌وه بەڕێوەچو
25/02/2024
کۆبونه‌وه‌یه‌کی
گشتی بۆ سه‌رجه‌م هه‌ڵسوڕاوان و ئۆرگانه‌کانی ژووری ڕه‌وه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
له ڕیگای وێبناری زووم سەبارەت به هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆران و ئامادەسازی
بۆ هەنگاوەکانى رێكخستنەوەی ئۆرگانەكان ئەنجامدا، که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هه‌ڵسوڕاوانی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شدارییان تێدا کرد.
سیروان سەعید بەرپرسی
پەیجوری ژووری ڕەوەندی کوردی لە کۆبونەوەکەدا گە له رێگای وێبناری زووم بە
بەشدارى ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بەڕێوەچو،
لەگەڵ خستنەڕوى ئەجێندای
کۆبونەوەکە، ئاماژەى بە هەوڵ و هەنگاوەکان کرد بۆ پڕۆسەى خۆ رێکخستنەوە. لاى
خۆیەوە فوئاد جەمال سه‌لام سەرپەرشتیارى ژورى رەوەند بە وردى پڕۆسەى رێکخستنه‌وه‌ی
گۆشه و ئه‌نجومه‌نی وڵاته جیاجیاکان و شێواز و رێکاره‌کانی نۆژه‌نکردنه‌وه و پێکهاته‌کانی
خستەڕو لە چوارچێوەى بڕیار و راسپارده‌کانى دوهەمین کۆنفرانسی نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان
و داواکرا هه‌موو ئۆگانه‌کانی ده‌ره‌وه له نزیکترین کاتدا پێداویستییەکانى
پڕۆسەکە ئاڕاستەى ژووری ڕه‌وه‌ندی کوردی بکەن بۆ خێرا بەڕێوەبردنى کاروبارەکان.
لە کۆبونەوەکەدا
نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌ن و گۆشه‌ی وڵاتان و ئاماده‌بوانه‌وه بۆچوون و پێشنیاز بۆ
چۆنیەتى و میکانیزمەکانى نوێکردنەوە و چالاککردنەوەى ئۆرگانەکان خرانەڕو، ئاستەنگ
و ئاڵنگارییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و پێکەوە کارکردن بۆ جێبەجێکردنى بڕیار و
راسپارەکانى کۆنفرانس جەختى لێکرایەوە.