فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی وەرگرتنەوەی پێشینەکانەوە بەدواداچون دەکات
10/04/2019
دوای ئاڕاستەکردنی یاداشتێک بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر وەرگرتنەوەی پێشینەکان، فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت بەدواداچونیان کردوە و پەیوەندیان بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە کردوە و لەوبارەیەوە دڵنیاییان پێدراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە رونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردەوە؛ دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا یاداشتێکیان ئاڕاستەی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم کردوە و دواتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆیان کردوە کە؛ موچه‌خۆران و هاوڵاتیان توانای ئه‌وه‌یان نییه قه‌رزی ئه‌م چه‌ند ساڵه پێکه‌وه بده‌نه‌وه، به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانیش به‌ڵێنیان پێداون کاری جدی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌که وه‌ک پێشتر بێت.
بەپێی رونکردنەوەکە، داوایان کردوە کە پێش قه‌یرانی دارایی وەرگرتنەوەی پیشینەکان چۆن دراوه، هه‌ر ساڵێک هی ساڵێک بدرێت و هیچ فائیده‌یه‌کی نه‌یه‌ته سه‌ر، بۆنمونه پێشینەی هاوسەرگیری پێشتر شه‌ش مانگ جارێک بوه، وای لێبکرێته‌وه نه‌ک مانگانه بێت.
رۆژی چواری ئەم مانگە فراکسیۆنی گۆڕان یاداشتێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کرد و تیایدا ئاماژەی بەوەکردوە، بەهۆی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان، چەند چینێک زۆرترین قوربانیان داوە، کە زۆرینەیان خەڵکی هەژارن، بۆ ئەوەش داوایان کردبو کە پێداچونەوە بەکۆی ئەو بڕیارانە بکەن لە رابردودا دراون، لەگەڵ دەرکردنی چەند بڕیارێک بۆ ئێستا.
لە یاداشتەکەدا هاتوە؛ زۆرێک لە موچەخۆران و تەنانەت هاوڵاتیانی بێ موچە نەیانتوانیوە لە چەند ساڵی رابردودا پیشینەی خانوبەرە و قەرزی نیشتەجی بون و پێشینەی هاوسەرگیریی و قەرزی بچوکی پڕۆژەکان بدەنەوە، ئێستاش ناتوانن قەرزی ئەو چەند ساڵە پێکەوە بدەنەوە، گرنگە حکومەت رێوشوێنی گونجاو بدۆزێتەوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانە، ئەو قەرزانەش کە وەردەگیرێتەوە نەبێتە
داهاتی کۆتایی و لە سندوقێکدا هەڵگیرێت بۆ ئەوەی خەڵکی دیکەش بەبەردەوامی سودی لێوەربگرێت و هاوکاربێت بۆ کردنەوەی پێشینە بەردەوامەکان.