ئەنجومەنى قەزاى کفرى بزوتنەوەى گۆڕان چەند پرسێک تاوتوێ دەکات
05/03/2024
ئەنجومەنی قەزای کفرى بۆ جێبەجێكردنی
راسپاردەو بریارەکانی دوهەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی، ئامادەکاری بۆ قۆناغی نوێ و
میكانیزمەكانی خۆ رێكخستنەوە و چەند پرسێكی دیكە كۆبوەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە (٢٠٢٤/٣/٥)، ئەنجومەنی قەزای کفرى بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ
گفتوگۆ و تاوتوێکردنى راسپاردەو بڕیارەکانی دوهەمین کۆنفڕانسی نیشتمانی،
ئامادەکاری بۆ قۆناغێکی نوێ و روبەروبونەوەی ئاڵنگارییەکانیان لەگەڵ پرسی
هەڵبژاردنە ناوخۆیەکان و هەنگاوەكانی خۆرێکخستنەوەو خۆنوێکردنەوەی پەیکەری
رێکخراوەی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوەوە و لە دەستپێکی کۆبوونەوەکە یادى (٣٣) ساڵەی
یادی ڕاپەڕین بە سەرپەرشتی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا ئەندازیاری ڕاپەڕین و
شەهیدانی ڕاپەڕین و چلەی کۆچکردوو مام لەتیف کەسایەتی و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی بەرز
راگیرا و جەختکرایەوە لەوەى هەرێمی کوردستان لە هەموکات زیاتر بە ساتەوەختی پڕ
ئاڵنگاری و قەیران و خراپی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان و موچەخۆران
تێدەپەڕێت.
لە کۆبونەوەکەدا رۆڤان سەروەت باژێڕوانی مەکۆى کفری کارەکانی دوای کۆنفراسی
نیشتیمانی و بڕیارى جڤاتى نیشتمانى پەیوەست بە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی کۆنفراسی
نیشتیمانی و تەواوکردنی قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنەناوخۆییەکان رونکردەوە بە ئامانجى
چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ قۆناغى نوێ و روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان.
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان و دۆحى سیاسى و پێشهاتە نوێیەکان کرا و نەسرەدین محمود وردەکارى لەپرۆسەکە
و ڕێکارە یاسایەکانی رونکردەوە.