ئافرەتانى بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەوروپا کۆبونەوەیەک تایبەت بە رۆڵى ژنان رێکدەخات
13/03/2024
گۆشەی ئافرەتانى بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەوروپا کۆبونەوەیەک بۆ یادکردنەوە ۸ى مارس رۆژی جیهانی ژنان بە بەشداریەکی بەرچاوی خانمان رێکخست و تێیدا گرفت و کێشەکانی خانمان بەگشتی و ژنانی کۆمەڵگای کوردی بەتایبەتی گفتوگۆی لەسەرکرا لە نا یەکسانی لە بوارەکانى (ئابووری ،سیاسی ، کۆمەڵایەتی ، یاسای ).
لە کۆبونەوەکەدا جەخت لە رۆڵی ژنان کرا لە ناوەندی بڕیاردا و دوپاتکرایەوە کە ئافرەتان شانبشانى پیاوان توانا و لێهاتوییان هەیە و پێویستە لە پێگەی بڕیارداندا خاوەنی دەنگی راستەقینەی خۆیان بن، بۆئەوەش جەخت لە پێویستى یەکدەنگى و یەکگرتویی ئافرەتان و رێکخراوە تایبەتمەندەکان کرا بۆ بەدەستهێنانى کۆى مافەکان و ئەوەخرایەڕو کە پەرتەوازەی ڕێکخراوەکان وایکردوە ئەنجامێکى ئەوتۆ بۆ قازانجی ژنان بەدى نەیەت.
هەروەک بەپێویست زانرا شۆڕشیکی خەباتی فیکری لەناو خودی ئافرەتاندا دەستپێبکات کە تواناکانی خۆی بەهێز بکات لەپێناو هۆشیارکردنەوەى خودى ئافرەتان و تەواوى کۆمەڵگەش، هاوکات بیرۆکەى دروستکردنی رێکخراوێکى سەرتاسەرى لە ئەوروپا لە کەسانی پسپۆڕو شارەزاى بوارەکانی (دەروونناسی، پزیشک بۆ ژنان و مندالان ، زانستی، کۆمەڵناسی )
گفتوگۆى لەبارەوە کرا کە لەلایەن حکومەتی خۆجێی پاڵپشتى بکرێ بۆئەوەى تواناى کردنەوەى خولی خوێندن و پیشەیی و چاودێری خیزانی و هوشیارکردنەوە بکاتەوە.