ئه‌نجومه‌نی قه‌زای كفری: له‌ساڵیادی ئه‌نفالدا خوازیارین خه‌می خزمه‌تی خه‌ڵكمان بێت
13/04/2019
ئه‌نجومه‌نی قه‌زای كفری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ناوچه‌ی گه‌رمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرترین قوربانیی داوه بۆ ئه‌نفال، به‌ڵام كه‌مترین خزمه‌ت كراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌بۆنه‌ی (31)ه‌مین ساڵیادی ئه‌نفال، ئه‌نجومه‌نی قه‌زای كفری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نفال ته‌نها تاوانێك بو بۆ سڕینه‌وه‌ی كلتوری میلـله‌تێكی سته‌مدیده، له
ئێستاشدا كه له‌سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمداین، هیوادارین خه‌می هه‌مومان خومه‌تی خه‌ڵك و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراون بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك له ئازاره‌كانیان كه‌م بكه‌ینه‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگەیه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای کفری کەسوکاری سەربەرزی شەھیدانی ئەنفال ئه‌نفال... زامێکی شەقارشەقاربوی سەر جەستەی نیشتیمان کوردستانیانی ئازیز لەساڵیادی (31)ه‌مینی تاوانی جینۆسایدی ئەنفالدا، سەری رێز و وەفا نەوی دەکەین بەرامبەر گڵکۆی شەھیدانی گۆڕ غەریبی ئەنفال. ئەنفال تاوانێک نەبو کە تەنھا دەرھەق بەو کەسانە بکرێت کە بەر شاڵاوەکە
کەوتن لە لایەن رژێمی بەعس و جاشە بەکرێگیراوەکان، بەڵکو تاوانێک بو بۆ سڕینەوەی کلتور و ناونیشانی میلـلەتێکی ستەمدیدە. ناوچەکەی ئێمەش کە گەورەترین قوربانیی داوە و ھەمیشە گەرمیان لانکە و مۆڵگەی شۆڕشەکان بوە و زۆرترین شەھید و کاولکاری و قوربانیش ھەر لەم ناوچەیە بوە، لە ئەنفالیش زۆرترین قوربانی ئەم ناوچەیەی گرتوەتەوە، بەڵام مەخابن لە ئێستادا کەمترین خزمەت بەم ناوچەیە کراوە و ئەمساڵ کە یادی تاوانی ئەنفال دەکەینەوە، ھاوکاتە لەگەڵ رێکەوتن و سازانی لایەنەکان بۆ پێک‌ھێنانی حکومەت و ئاوات دەخوازین ھەمومان خەممان خزمەتی خەڵک و شەھیدان و کەسوکاری ئەنفالکراوەکان بێت بۆ ئەوەی بەخزمەت بتوانین تۆزێک لەئازاریان کەم بکەینەوە.
درود بۆ رۆحی شەھیدانی ئەنفال، نەفرەت لەتاوانکار و ئەنجامدەرانیان، بەڵێ بۆ سزادان و لێپرسینەوە لەگەڵ تاوانکارانی جێنۆسایدی ئەنفال.
بزوتنەوەی گۆڕان
ئەنجومەنی قەزای کفری
(13/4/2019