ئەنجومەنى قەزاى کەلارى بزوتنەوەى گۆڕان داواى ئازادکردنى مامۆستا دەستگرکراوەکان دەکات

25/03/2024

ئەنجومەنى قەزاى کەلارى بزوتنەوەى گۆڕان پشتیوانى بۆ داواکارى مامۆستایان و فەرمانبەران و تەواوى موچەخۆران دوپات دەکاتەوە و داوا دەکات ئەو مامۆستایانەش ئازاد بکرێن کە ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراون.

لە راگەیەندراوەکەى ئەنجومەنى قەزاى کەرى بزوتنەوەى گۆڕاندا کە ئەمڕۆ دواى دەستگیرکردنى ژمارەیەک مامۆستا لە کەلار بڵاوى کردەوە هاتوە: ئێمە لەمەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ داوا ڕەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەردەبڕین و داواکارین لە ئیدارەی گەرمیان و ئاسایشی گەرمیان دەستبەجێ ئەو مامۆستایانە ئازاد بکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش بزوتنەوەى گۆڕان پشتیوانیی خواستەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانى دوپاتکردەوە و داواى کرد میکانیزمەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی موچە، نەکرێنە لەمپەر لەبەردەم دابەشکردنی موچە و بارگرانی زیاتری ژیانی خەڵک و موچەخۆران و "پێویستە دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت".

 

ڕاگەیاندراوێک لە ئەنجوومەنی قەزای کەلاری بزوتنەوەی گۆڕانەوە
ئەمرۆ چەند مامۆستایەک لە گەرمیانەوە بەنیاز بوون بەشداری خۆپیشاندانی مامۆستایان بکەن لە سلێمانی بەڵام لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیرکراون ، ئێمە لەمەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ داوا ڕەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەردەبڕین و داواکارین لە ئیدارەی گەرمیان و ئاسایشی گەرمیان دەستبەجێ ئەو مامۆستایانە ئازاد بکەن.
ئەنجوومەنی قەزای کەلاری
بزوتنەوەی گۆڕان
٢٠٢٤/٣/٢٥


هەواڵی زیاتر