ژورى ره‌وه‌ندی کوردی بزوتنەوەى گۆڕان هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان تاوتوێ دەکات
31/03/2024
لە
کۆبونەوەیەکدا کە ژورى ره‌وه‌ندی کوردی بزوتنەوەى گۆڕان بۆ تاوتوێکردنى هەڵبژاردنە
ناوخۆییەکان بۆ دەستەی ئەنجومەنی وڵات ودەستەی بازنەکانی ژووری ڕه‌وه‌ندی کوردی سازیکرد، پرسى هەلبژاردنە
ناوخۆییەکان و میکانیزم و چۆنیەتى کاریگەرکردنەوەى ئۆرگانەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
فوئاد
جەمال، سەرپەرشتیارى ژووری ره‌وه‌ندی کوردی لە دەستپێکى کۆبونەوەکەدا کە لە رێگای
وێبناری زوومه‌وه بە ئامادەبونى زیاتر لە (٧٠) هەڵسوڕاو ئەنجامدرا، پڕۆسەى بەڕێوەچونى
هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاکانی ناوخۆی کوردستان کردى خستەڕو کە لەماوەى رابردودا لە زۆینەى ئەنجومەنەکان
سه‌رکه‌وتوانه به‌ڕێوه‌چووه، هاوکات
ئاماژەى بە پێویستى ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کانی گۆشه‌کانی ژووری ڕه‌وه‌ندی
کوردی کرد لەهه‌ر چوار گۆشەکانی بەریتانیا، ئه‌وروپا، باکوری ئه‌وروپا و ئافره‌تان
لەچوارچێوەى راسپاردەکانى دوهەمین کۆنفڕانسى نیشتمانى و بڕیارى جڤاتى نشیتمانیدا و
میکانیزمه پێشنیازکراوەکانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی گۆشه‌کان رونکردەوە لەگەڵ
خستنەبەرباسى دروستکردنه‌وه و چالاککردنەوەى ئه‌و ئۆرگان یان گۆشانه‌ی که له ڕابردوودا
دوورکه‌وتبوونه‌وه چالاک نەماون بە دوبارە رێکخستنه‌وه‌یان.
هەر لە
کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەى دیاریکردنی کاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌که له لایه‌ن
ژووری هه‌ڵبژاردنه‌وه بە چاودێری و سەرپەرشتى ژورى پەیجورى و یاسایی.
لاى
خۆیانەوە به‌شێکی زۆر له هەڵسوڕاوانى رەوەندى کورد بیر و بۆچون و پێشنیاز و
سەرنجەکانیان له سه‌ر میکانیزمی هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئه‌گه‌ر و ئاماده‌یی و پێدراوه‌کان
بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌که پێشکه‌ش کرد، بەگشتى ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوان ئاماده‌یی
و خۆشحاڵی و پێشوازییان بۆ پرۆسه‌که به گیانێکی گۆڕانخوازانه‌وه‌دوپاتکردنەوە لەپێناو
ئامادەکارى بۆ قۆناغى نوێ و روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان.