مەکۆی کەلار و تیمی حکومەتى خۆجێى بزوتنەوەی گۆڕان: ئەولەویەت خزمەتکردنى هاوڵاتیانە
17/04/2024
دەستەى
نوێى مەکۆی کەلار و تیمی حکومەتى خۆجێى بزوتنەوەی گۆڕان لە کەلار، جەخت دەکەنەوە
لە درێژەدان بە کارکردن و خستنەگەڕى تەواوى هەوڵەکانى بۆ جێبەجێکردنى بەرنامەى
سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان کە ئەولەویەت تێیدا خزمەتکردنى هاوڵاتیانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (١٧ى٤ى٢٠٢٤) تیمى بزوتنەوەى گۆڕان لە
حکومەتى خۆجێیی ئیدارەى گەرمیان بۆ پیرۆزبایی لە باژێروان و دەستەى هەڵبژێردراوى ئەنجومەنى
بەڕێوەبردنى قەزاى کەلارى بزوتنەوەى گۆڕان سەردانى مەکۆیان کرد و لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا
سەبارەت بە چۆنیەتی هەمانگی زیاتری نێوان
تیمی حکومەت لەگەرمیان و هەڵسوڕاوان بۆ گەیاندنى داخوازى و پێویستییەکانى خەڵک و
ناوچەکە بەئامانجی خزمەتکردنی هاوڵاتیانى سنورەکە.
هەروەک جەختکرایەوە لە ئامادەکارى بۆ قۆناغى نوێ و کارکردن بۆ جێبەجێکردنى
بەرنامەى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان لە ئاستە جیاجیاکان لە بەگژاچوونەوەی ناعەدالەتی و
گەندەڵی جێبەجێکردنى داواکارى هاوڵاتیان، کارکردن لەسەر خزمەتکردنى هاوڵاتیان وەک
کاریى لە پێشینە.