ئەنجومەنى قەزاى کفرى چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

06/05/2024

دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەى ئاسایی خۆى بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێک ئەنجام دەدات.

دەستەی نوێى بەڕێوەبەری ئەنجومەنى قەزاى کفرى بە سەرپەرشتى باژێروان یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە مەکۆى کفرى ئەنجامدا، تێیدا گفتوگۆ لەبارەى دۆخی سیاسی و هەڵبژاردن و دواین پێشهاتەکان کرا، هاوکات بەرنامە و پلانکاری ئایندەی ئەنجومەنەکە بۆ بەردەوامیدان بە پتەوکردنى رایەڵەکانى پەیوەندى لەگەڵ هاوڵاتیان و هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان جەختى لێکرایەوە.

لەکۆبونەوەکەدا پشتگیرى داواکارى هاوڵاتیانى سنورەکە و دۆخى خزمەتگوزاری و پڕۆژەکانی شاری کفری بەتایبەت ئەو پڕۆژانەى لەدواى خۆپیشاندانەکان بەڵێنیان لەبارەوە دراوە دوپاتکرایەوە و جەختکرایەوە لەوەى چیتر پۆستە کارگێڕییەکان بۆ بەرژەوەندى حیزبى و لایەنێک بەکارنەهێنرێن و هەموان چاودێری وردبن بۆ رێگرى لە جیاکاری و قۆرخکارى.


هەواڵی زیاتر