ژووری ڕەوەندی کوردی رێکخستنەوەى ئۆرگانەکان و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان تاوتوێ دەکات

06/05/2024

ژوری رەوەندی کوردی بزوتنەوەى گۆڕان دواین ئامادەکارییەکان بۆ رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی دەکات و چالاککردنەوەى ئۆرگانەکان و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان تاوتوێ دەکات.

لە کۆبونەوەى ژورى رەوەندى کوردى کە لەگەڵ بەرپرسی ئەنجومەنەکان لە رێگاى وێبنارى زوم ئەنجامدرا، فوئاد جەمال سەرپەرشتیارى ژورى رەوەندى کوردى بەرچاوڕونى دا لەبارەى دوایین ئامادەکارییەکانى هەڵبژاردنی ناوخۆیی و هەوڵەکانى خۆڕێکخستنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ قۆناغى نوێ، هاوکات بارودۆخى سیاسی کوردستان و سەرلەنوێ رێکخستنەوە و چالاککردنەوەى ئۆرگانەکانی ژوری رەوەندی کوردی و ئامادەکاریی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەى گۆڕان و شێوازو میکانیزمی هه ڵبژاردنە ناوخۆیەکانی دەرەوە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

ئامادەبوانی کۆبونەوەکە سەرنج و بۆچونی خۆیان لەسەر شێوازی کارکردنی ئۆرگانەکانی دەرەوە و چۆنیەتى هەنگاوەکانى رێکخستنەوەی ژوری رەوەند و هه ڵبژاردنە ناوخۆیەکان و نوێنەرایەتى ڕەوەندی کوردی بۆ جڤاتی نیشتمانی خستەڕو، جەختیشیان کردەوە کە هەوڵەکانى خۆیان چڕ دەکەنەوە بۆ رێکخستنەوە و سەرخستنى کارەکانى ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.


هەواڵی زیاتر