ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە سوید ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆیەکان دەکات

02/06/2024

ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لەوڵاتی سوید بە ئامادەبوونی دەستەی بەڕیوەبەری وڵات و دەستەی بازنەکان، کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا بەمەبەستى ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆیەکان لە سنوری گۆشەی باکوری ئەوروپا.

لە کۆبونەوەکەدا کە هەریەکە لە شێخ نیهاد هیرانی بەرپرسی ئەنجومەنى بزوتنەوەی گۆڕان لەوڵاتی سوید سیروان سەعید بەرپرسی پەیجوری ژووری ڕەوەندی کوردی و سەفین ئەحمەد ئەندامی ژووری رەوەند  ئامادەی بوون دواین پێشهاتەکان و دۆخى سیاسى خرایەڕە، هاوکات پرسى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە چوارچێوەى بڕیارەکانى کۆنفرانسى نیشتمانى رونکرایەوە و شێوازی پرۆسەی هەڵبژاردنی ناوخۆیی سەر بە ئۆرگانەکانی ژووری رەوەندی کوردی خرایەڕو.
هاوکات مافەکانى هەڵسوڕاوان لە پڕۆسەکەدا بۆ خۆپاڵاوتن و دەنگدان و بەشداریکردن رونکرایەوە و جەختکرایەوە لەوەى بەرپرسیارێتی لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا ئەرکە، ئامادەبوانیش سەرنج و تێبینى و پرسیاریان لەبارەى پڕۆسەکە خستەڕو، کارکردن بۆ سەرخستنى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان دوپاتکرایەوە.


هەواڵی زیاتر