کەلار؛ وەفدێکى مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی سەردانی مەکۆى گۆڕان دەکات
10/06/2024
ئەمڕۆ دووشەمە 10حوزەیرانی 2024 شاندێکی مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان کە پێکهاتبوون لە ئەحمەد مەجید ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەڵبەند بەمەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی هەڵبژاردنى ئەنجومەنى قەزاى کەلارى بزوتنەوەى گۆڕانەوە سەردانى مەکۆیان کرد و لەلایەن مەریوان ڕەحیم برایم باژێروانى کەلار و دەستەی نوێى ئەنجومەنى قەزاوە پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارێکدا ئاماژە بە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى هەردولا کرا لەپێناو بەردەوامیدان بە داکۆکى لە داواکارییانى خەڵکى سنورەکە و جەخت لە گرنگی کاری هاوبەش کرایەوە لەپێناو بەرژەوەندی و چاکەی گشتیدا .