کۆمیتەی دیپلۆماسی پارت و ڕێکخراوە کوردییەکان بە بەشدارى نوێنەرى گۆڕان کۆدەبێتەوە
23/06/2024
کۆمیتەی
دیپلۆماسی کە لە پارت و ڕێکخراوە کوردییەکان پێکدێت لە برۆکسل کۆبدەبێتەوە و نوێنەرى
بزوتنەوەى گۆڕان دۆخى سیاسى و دوواین پێشهات و ئاڵنگاریی و مەترسییەکانى سەر دۆزى
کورد و هەڵوێستى بزوتنەوەى گۆڕان پەیوەست بە دۆخى هەرێمى کوردستان و پەیوەندییەکان
لەگەڵ حکومەتى ناوەند و قەیرانى دارایی و سیاسى دەخاتەڕو.
بە بە
شداری (٣١) پارت و رێکخراو، کۆمیتەی دیپلۆماسی و نوێنەرایەتى کۆنگرەی نەتەوەیی
کورد (کەنەکە) (٢٨)ـەم کۆبوونەوەىخۆى لە برۆکسل ئەنجامدا و تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆزی
کورد لە ھە ر چوار پارچەی کوردستان و خستنەڕوی کێشە و ئاڵنگاری و پێشهاتەکان کرا.
ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی
پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە
کۆبوونەوەکەدا تیشکی خستەسەر هەوڵەکان بۆ بەفەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری
باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و وتی: "ئێمە دەستکەوتی زۆر و قوربانیدانی زۆرمان
هەیە، لە بەرامبەر هێرشەکاندا بەرخۆدانێکی جددی هەیە".
لاى
خۆیەوە، میران ساڵح، ئەندامى ژورى رەوەندى کوردى کە بە نوێنەرایەتى بزوتنە وەی گۆڕان
بەشدارى کۆبونەوەکەى کردوە، شیکاری و باسێکى لەسەر دۆخى باشوری کوردستان و پرسى هەڵبژاردنەکان و کێشەى دارایی نێوان
هەرێم و بەغداى خستەڕو، رونیکردەوە کە هەرێمى کوردستان بە قەیرانێکی سیاسی و ئابووریدا تێدەپەڕێت، هاوکات هەڵوێستى بزوتنەوەى
گۆڕانى پەیوەست بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان دوپاتکردەوە و دوپاتى کردەوە کە خەڵکى
کوردستان و موچەخۆران نابێت بخرێنە بەرداشى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراق "پێویستە هەولێر و بەغدا پابەندى رێککەوتنەکانى
نێوانیان بن".
لە کۆبونەوەکەدا دۆخى کەرکوک و
تەواوى پارچەکانى کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و بڕیاردرا کۆنفرانسی لۆزان بۆ
یەکڕیزی کورد کە ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو، لە ئایندەیەکى نزیکدا دوبارە
رێکبخرێتەوە.