شاندێکى مەڵبەندی گەرمیانی کۆمەڵی دادگەری سەردانی مەکۆی کەلار دەکەن

27/06/2024

شاندێکى کۆمەڵى دادگەرى سەردانى مەکۆى کەلارى بزوتنەوەى گۆڕان دەکەن و دۆخى سیاسى و پەیوەندییەکانى هەردولا و داخوازییەکانى خەڵک و کۆمەڵێک پرسى دیکە تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2024/6/27) شاندێکی مەڵبەندی گەرمیانی  کۆمەڵی دادگەری  کوردستان بە سەرۆکایەتى لوقمان شێخ مەحمود، سەردانى مەکۆى کەلارى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و لەلایەن مەریوان ڕەحیم باژێروانی کەلار و ئەنوەر حمەلاو  ئەندامی چڤاتی گشتی و دەستەی نوێى ئەنجومەنى قەزاى کەلارى بزوتنەوەى گۆڕانەوە پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارێکدا شاندى کۆمەڵی دادگەری پیرۆزباییان ئاڕاستەى دەستەى نوێىئەنجومەنى قەزاى کەلارى بزوتنەوەى گۆڕان کرد و دۆخى سیاسى و داواکارییەکانى خەڵک و پتەوکردنى پەیوەندییەکانى هەردولا و کارى پێکەوەیی و کاریگەرى پرۆژه و پاکێجەکانی چاکسازیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەری لە رابردودا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

هاوکات جەخت لە هەماهەنگى و کارى پێکەوەیی نێوان هەردولا کرا بەئامانجى خزمەتکردنى زیاترى خەڵکى قەزاکە و ئەنجامدانى پڕۆژە و جێبەجێکردنى ئەو بەڵێنانەى لە رابردودا دراون.

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەختیار مەلا محەمەد، کەسایەتی کۆمەڵایەتی ناحیەی ڕزگاری سەردانى مەکۆى کەلارى کرد و لە دیدارێکى دۆستانەدا کۆمەڵێک پرس تاوتوێکران.


هەواڵی زیاتر