ئەنجومەنی قەزای کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان هۆشداری دەدات
30/06/2024
ئەنجومەنی قەزای کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان
هۆشداریی توند دەداتە حکومەتی خۆجێی شارەکە و دەڵێت؛ کارەبا لەسەر
گیرفان و سامانی خەڵکی بەشمەینەتی گەرمیان بەرهەمدەهێنرێت و کۆمپانیا دەیفرۆشێت بە
شوێنانی تر.
ئەنجومەنی قەزای کەلای بزوتنەوەی گۆڕان لە
یاداشتێکدا کە ئاڕاستەی لایەنە حکومی و حیزبییەکانی گەرمیان و کەلاری کردوە
هۆشداریی دەدات لە خراپبونی دۆخی کارەبای سنورەکە و دەڵێت: لە هەرێمی کوردستانەوە
و لەڕێی گەرمیانەوە بڕی زیاتر لە 90 مێگاوات كارەبا دەدرێت بە ناوچەیەکی بچوکی دیالە و کارەبای ئەوێ فول بوە، كەچی هەمو
گەرمیان نزیکەی 1150 میگاوات كارەبای بۆ دێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ڕێگەی ئەم یاداشتنامەیەوە
داواکارین لە ئیدارەی گەرمیان و قائمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبایی گەرمیان
بەخێرایی بێنە دەنگ و چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزنەوە و بێدەنگی لێ نەکەن، جگە
لەوەش داواکارین خەڵک و ڕۆشنبیران و کەسایەتیە کۆمەڵایەتی و سیاسیە دڵسۆزەکانی گەرمیان
و شاری کەلار ئەم ناحەقی و ستەمکردن و پێشێلکردنی مافە قەبوڵ نەکەن ڕێگربن لەو زوڵمەی
بەرانبەرهاونیشتمانیانی گەرمیان دەکرێت.
جەختیش دەکەنەوە لەوەی لە ئێستادا کارەبای 24
سەعاتی بۆ هەمو جێگایەک مافێکی بنەڕەتی سەرەتاییە و قابیلی موناقەشە نیە.
گەرمیان شایستەی خزمەتە نەک سزا سێکتەری کارەبا
بەنمونە
یاداشتنامە ناڕەزایی
بەڕێز: ئیدارەی گەرمیان
بەڕێز : قائمقامیەتی قەزای کەلار.
بەڕێز:بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبایی گەرمیان.
بەڕێز: لایەنە حزبیەکانی گەرمیان و کەلار.
پێناسەی حکومەت واتا دەستبەرکردنی ژیانێکی شایستە
و پاراستنی ماف و ژیانی خەڵک، بۆیە وەک لایەنێکی بەشدار لەحکومەتی خۆجێی گەرمیان نیگەرانی
و ناڕەزایی هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین سەبارەت بەو ڕوداوە دڵتەزێن و غەمگینانەی کە
هاونیشتمانیانەی گەرمیان و کەلار ڕوبەڕوی دەبنەوە بەهۆی خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ وزەی
کارەبا لە دەڤەرەکەمان، بەداخەوە تادێت قوربانیانی ڕوداوی کارەبا لەشاری کەلار لەزیادبوندان
و بەرپرسانی شاریش بێدەنگن و هیچ چارەیەکیان بۆ کەم کردنەوەی کارەبا نەگرتوەتەبەر.
بەداخەوە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کارەبا لەجیاتی موراعاتکردنی ژینگەی گەرمی گەرمیان
لەوەرزی هاویندا، ماوەی چەند هەفتەیەک لەجیاتی باشکردن وپێدانی وەزەی کارەبایی زیاتر
بە هاونیشتمانیانی گەرمیان لەوەرزی هاوینی گەرم و تاقەت پروکیندا، بەگوێرەی زانیاریەکانی
چالاکوان ڕۆژنامەنوسان گەرمیان و کەلار لەئێستادا دۆخی کارەبا بەهۆی فرۆشتنی وەزەی
کارەباوە بەپارێزگای دیاله لەڕێگەی هێڵەکانی کارەبای گەرمیانەوە دۆخی کارەبایی گەرمیان
زۆر خراپ بوەو پێویستی بەچارەسەرو ئاوڕ لێدانەوەی ڕاستەقینەوەو دڵسۆزانە هەیە لەلایەن
ئیدارەی گەرمیان و قائمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبایی گەرمیانەوە.
بەگوێرەی
زانیاری و ئەوهەڵمەت و کەمپینەی چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی گەرمیان و کەلار ئاشکرایان
کردوە ،گەر کارو فشاری هەمەلایەنەی کۆی لایەکان بەحیزبی و حکومیەوە لەسنوری ئیدارەی
گەرمیان یەکنەخرێت ئەوا دۆخی خراپی کارەبا دەچێتەوە قۆناغێکی خراپەوە بەتایبەت لەمانگەکانی(تەمموز
و ئاب) کە پلەکانی گەرمی لەگەرمیان بەشێوەیەکی نائاسایی بەرز دەبێتەوە، بۆیە وەک
کارێکی ئەخلاقی و لایەنێکی سیاسی بەشدار لەحکومەتی خۆجێی گەرمیان هۆشیاری دەدەینە هەمو
لایەنە حیزبی و حکومیەکانی سنوری گەرمیان کە بەدەنگ بێن و لەئاست ئەم ستەمکاریەی بەرامبەر
دانیشتوانی گەرمیان و کەلار دەکرێت بەدەنگ بێن و قسەی خۆیان هەبێت، وا لەڕێگەی ئەم
یاداشتنامەیە وێڕای هۆشیاری هەندێ زانیاری وردی ڕۆژنامەنوسان بۆڕای گشتی ئاشکرا دەکەین،
هاونیشتمانیانی شکۆداری گەرمیان و شاری کەلاری خۆشەویست بەتایبەتی بۆ بەرچاو ڕۆشنی
هەموان هۆکاری خراپبونی دۆخی کارەبایی نیشتمانی لەئێستادا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوەکە
لە هەرێمی کوردستانەوە و لەڕێی گەرمیانەوە بڕی زیاتر
لە ۹۰ مێگاوات كارەبا دەدرێت بە ناوچەیەکی بچوکی دیالە
و کارەبای ئەوێ فول بوە، كەچی هەمو گەرمیان نزیکەی ١١٥ میگاوات كارەبای بۆ دێت.
کارەبا لەسەر گیرفان و سامانی خەڵکی بەشمەینەتی
گەرمیان بەرهەمئەهێنرێت و کۆمپانیا ئەیفرۆشێت بە شوێنانی تر!!
بۆیە لەڕێگەی ئەم یاداشتنامە داواکارین لە ئیدارەی گەرمیان و قائمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کارەبایی گەرمیان بەخێرایی بێنە دەنگ و چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزنەوە و بێدەنگی
لێ نەکەن ، وەلایەکی تریشەوە داواکارین خەڵک و ڕۆشنبیران و کەسایەتیە کۆمەڵایەتی و
سیاسیە دڵسۆزەکانی گەرمیان و شاری کەلار ئەم ناحەقی و ستەمکردن و پێشێلکردنی مافە قەبوڵ
نەکەن ڕێگربن لەو زوڵمەی بەرانبەرهاونیشتمانیانی گەرمیان دەکرێت، بەداخەوە تا ئێستا بەرپرسانی ناوچەكە بێ دەنگن و
بە بیانوی ئەوەی فەرمان لە سەروی خۆیانەوە هاتوە هیچ هەڵوێستێكیان نیە.
هەڵبەت لە ئێستادا کارەبای بیستوچوارسەعاتی بۆ هەمو
جێگایەک مافێکی بنەڕەتی سەرەتاییە و قابیلی موناقەشە نیە!
بزوتنەوەی
گۆڕان
ئەنجومەنی قەزای کەلار
30حوزەیرانی 2024