سويد؛ وەفدێکى بزوتنەوەى گۆڕان بەشدارى رێوڕەسمێک دەکات

08/07/2024

وەفدێکى ئەنجومەنى سویدى بزوتنەوەى گۆڕان بەشدارى رێوڕەسمێک دەکات کە لەلایەن تەڤگەرى ئازادى کۆمەڵگەى کوردستان رێکخرابو.

لە رێورەسمەکەدا کە رۆژی یەکشەممە (٧/٧/٢٠٢٤) بەڕێوەچو بۆ ساڵیادى شەهید دیار غەریب، شێخ نیهاد بەرپرسی ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان لە سوید و بەرپرسی ڕایەڵەی پیشەوەران و بەرپرسی بازنەی ستۆکهۆڵم لەسەر بانگهێشتى فەرمى بەشداربون و وتەیان پێشکەشکرد.

لاى خۆیەوە بەرپرسانی کۆمیتەی تەڤگەری ئازادی ستایشى ئامادەبون و هەڵوێستە نیشتمانى و نەتەوەییەکانى بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد وە هیواى سەرکەوتنی بزووتنەوەی گۆڕانیان خواست لە مەیدانی خەباتی ئازادیخوازانەی گەلی کورد.


هەواڵی زیاتر