مەکۆى کفرى بزوتنەوەى گۆڕان رێزلێنان دەبەخشێتە داکۆکیکارانى داخوازییەکانى شارەکە

10/07/2024

لە ساڵیادی مانگرتنە جەماوەریە مەدەنیەکەى شارى کفرى کە ژمارەیەک بەڵێن و پڕۆژەى بەدواى خۆیدا هێنا، مەکۆی کفری بزوتنەوەى گۆڕان رێزلێنان دەبەخشێتە ئەندامانی ڕێکخراوی پاڵپشتی شارى کفرى و کۆمەڵێک فەرمانگە و میدیاکار کە سەرجەمیان پاڵپشت بون لە بەدى هێنانى بەشیک لە داخوازیەکانى خەڵکى قەزاکە.

ئەمڕۆ (١٠ى٧ى٢٠٢٤)، لە مەکۆى گۆڕان لە کفرى لەلایەن باژێروان و دەستەى ئەنجومەنى قەزاى بزوتنەوەى گۆڕانەوە لە ساڵیادى خۆپیشاندانە جەماوەریە مەدەنییەکەى شارى کفرى کە (٣٤) رۆژى خایاند، خەڵاتى رێزلێنان و وەفا درایە ژمارەیەک لە سەرۆک سەرۆک و ئەندامانی ڕێکخراوی پاڵپشتی شاری کفری و بەڕێوەبەرى ژمارەیەک فەرمانگە و رۆژنامەنوسان، لەو بارەیەوە رۆڤان سەروەت باژێروانى کفرى بە سایتى گۆڕان ى راگەیاند: ئەو مانگرتنە بە کۆدەنگی و یەکڕیزی نیوان هەموو خەڵکی شار و لایەنەسیاسیەکان و گەنجەکان بەشێک لە یەکە ئیدارییەکان و میدیاکاران بو کاریگەری زۆرشی هەبوو بۆ سەر حکومەت و دەسەڵات و بەشێکی داواکانی کفری جێبەجێکران، بۆیە ئەمڕۆ لە سێ رێو رەسمەدا ئەو کەسانەمان خەڵات کرد و بەڵێنى پشتیوانى و هاوکارى بەردەواممان بۆ دوپاتکردنەوە لەپێناو خزمەتکردنى زیاترى کفرى و خەڵکەکەى.

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنى قەزاى کفرى لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد کە ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان و تیمە وزاریەکەمان لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێی دەستپێشخەر بووین بۆ بەدەمەوەهاتنى مانگرتوان و خۆپیشاندەران و خەڵکى بەشمەینەتى کفرى، بەشێوەیەک لەیەک هەفتەدا سێ وەزیری تیمەکەمان لەحکومەت سەردانی خێوەتی مانگرتوانیان کرد بە هەگبەیەک لە پڕۆژەوە  و دەشڵێت: جەخت دەکەینەوە کە ئێمە لەم ساڵیادەدا شێلگیرتر و ڕژد دەبین بۆ ئەوەی تەواوی بەڵینەکان جێبەجێ بکرێن و ئەم شارەی ئێمەش هاوتای شارەکانی تری کوردستان خزمەتی زیاتر بکرێت.


هەواڵی زیاتر