وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی مەکۆی کفری دەکات

30/07/2024

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی مەکۆی کفری دەکات و باژێروانى کفرى رایدەگەیەنێت؛ وەزیرەکان لە تیمى بزوتنەوەى لە وەڵامى داواکارى و خۆپیشاندانەکاندا کۆمەڵێک پڕۆژەیان بۆ کفرى ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ (٣٠ ی ٧ى ٢٠٢٤) کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە یاوەرى ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان  سەردانی مەکۆی کفری کرد و لەلایەن ڕۆڤان سەروەت باژێروانی مەکۆی کفری و دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنى قەزاوە پێشوازیان لێکرا.

رۆڤان سەروەت لەوبارەیەوە رایگەیاند: سوپاسی وەزیری کار کاروباری کۆمەڵایەتیمان کرد و کە پار ساڵ لە هەمان رۆژ سەردانی خێوەتی مانگرتووانی کفری کرد کۆمەڵێک بەڵێنى بە نوێنەرى مانگرتوان و دەستەى خۆپیشاندانەکان کرد و ئێستاش بە کۆمەڵێک دەستکەوەتەوە گەڕاوەتەوە بۆئەوەی ئەو بەڵێنانە بکاتە کردار.
وتیشى: تیمى گۆڕان لە حکومەتى هەرێم و حکومەتى خۆجێی لە دەستپێکى خۆپیشاندانەکانەوە وەک یەکەم تیمى حکومیی سەردانى مانگرتوان و شارەکەیان کرد و تائێستا کۆمەڵێک لەو بەڵێن و پڕۆژانەى بە خەڵکیاندا خراوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

لاى خۆیەوە کوێستان مەحەمەد ئاماژەى بە بایەخی شاری کفری و گرنگیپێدانى وەزارتەکەی کرد و جەختى کردەوە کە بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنى زیاترى شاری کفری لەو کەرتانەى پەیوەندی بە وەزارەتەکەیانەوە هەیە.


هەواڵی زیاتر