پەرى ئەحمەد: پشتیوانى هەر هەوڵێکین کە خزمەت بە دۆزى کورد و ژنان بکات
12/08/2024
نوێنەرى
ئافرەتانى رەوەندى کوردى لەگەڵ نوێنەرایەتى کۆنفیدراسیۆنی کوردانی ئەوروپا کۆدەبێتەوە و پاڵپشتى و هاوکارى بزوتنەوەى
گۆڕان و رەوەندى کوردى بۆ هەر هەوڵێک دوپات دەکاتەوە کە لە خزمەت پڕۆسەى دیموکراسى
و دۆزى رەواى گەلى کورد بێت.
پەرى ئەحمەد ئەندامى جڤاتى
نیشتمانى و هەریەک لە خەندە محمد و لیزان عمر ئەندامی دەستەی بازنەی کۆڵن بە نوێنەرایەتى ئافرەتانى رەوەندى کوردى لەگەڵ د. فایزە و ڕۆژ مەمەند بە نوێنەرایەتى کۆنفیدراسیۆنی کوردانی ئەوروپا و کۆبونەوە بۆ تاوتوێکردنى پەیوەندییەکانى هەردولا
و کارى پێکەوەیی لە خزمەت بە دۆزى کورد و پرسى ئافرەتان و ژنانی ئیزدی و ئەو یاسایانەى
پەیوەندیان بە پاراستنى مافى ژنان و دەربڕینى ناڕەزایەتى دژى هێرشکردنە سەر خاکى کوردستان هەیە.
لاى خۆیەوە پەرى ئەحمەد جەختى
لە بەرنامەى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان کردەوە کە ئامانج لێى داکۆکیکردنە لە پرسە
نەتەوایەتى و نیشتمانییەکان و لەو چوارچێوەیەدا ئامادەى هەر هاوکارییەکن کە خزمەت
بەو پرسانە و دۆزى کورد بکات,