وێنە؛ کۆبونەوەى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان
27/04/2019
جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ پرسى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت و تاوتوێکردنى پێشهات و پێشنیازە نوێیەکان لە کۆبونەوەدایە.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، کۆبونەوەى جڤاتى گشتى لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە شارى سلێمانى دەستیپێکرد.
لە کۆبونەوەکەدا جڤاتى گشتى ئەو پێشنیازانەى لەبارەى گۆڕانکارى و پێشهاتە نوێیەکان لە ئارادان تاوتوێ دەکات و پێشنیازى خۆى لەبارەیانەوە ئاڕاستەى جڤاتى
نیشتیمانى دەکات.
لەوبارەیەوە پەیامنێرى (سبەى) لەزارى سکرتێرى جڤاتى گشتییەوە رایگەیاند؛ بزوتنەوەى گۆڕان لەسەر بنەماى پڕۆژە و بەرنامەى کارى کابینەى نوێى حکومەت بۆ ئەنجامدانى چاکسازى و روبەڕوبونەوەى گەندەڵى و باشکردنى ژیانى هاوڵاتیانەوە گفتوگۆ دەکات و بڕیار دەدات، نەک لەسۆنگەى پۆست و ئیمتیازاتەوە.