بەوێنە؛ جڤاتی نیشتیمانی لە کۆبونەوەدایە

28/04/2019

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی رێکخەری گشتی لە مەکۆی سەرەکی لە سلێمانی کۆبوەوە.

بەپێی زانیارییەکانی (سبەی)، لە کۆبونەوەکەدا جڤاتی نیشتیمانی تاوتوێی راسپاردەکانی جڤاتی گشتی دەکات لە ناویاندا ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە رێککەوتنەکەیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە گەڵ پارتیدا ئەنجامدراوە، بە تایبەت پرسی زیادکردنی جێگرێک بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم.

هەر لە کۆبونەوەکەدا بڕیار لەسەر میکانیزمەکانی چۆنێتی دیاریکردنی کاندیدەکانی گۆڕان دەدرێت بۆ ئەو پۆستانەی لە کابینەی نوێ بەر بزوتنەوەی گۆڕان کەوتون.

دوێنێ کۆبونەوەی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامدراو پێشنیازەكانی خۆی لەسەر زیادكردنی جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێم ‌و لیژنەی هەڵسەنگاندنی كاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ وەرگرتنی پۆستەكان ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی کرد، هاوکات جەختى لە گرنگیى جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى چاکسازى کردەوە نەک پۆست و پلە.

فۆتۆ/ بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر