كاردۆ محەمەد: بزوتنەوەی گۆڕان پڕۆژەی تایبەتی بۆ چارەسەری كێشەكان و پێكەوەژیان و ئاوەدانكردنەوەى كەركوك هەبوە و هەیە
26/08/2024
كاردۆ محەمەد،
ئەندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ بزوتنەوەی گۆڕان پڕۆژەی تایبەتی بۆ چارەسەری كێشەكان
و پێكەوەژیان و ئاوەدانكردنەوەى كەركوك هەبوە و هەیە، ئێستاش کە ئاڵۆزی كەوتوەتە
ناوچەكە بە کەرکوکیشەوە، بزوتنەوەی گۆڕان بەشێك دەبێت لە چارەسەر.
ئەمڕۆ
دوشەممە (٢٦ى٨ى٢٠٢٤) ژمارەیەک لە ئەندامانى جڤاتى نیشتمانى و هەڵسوڕاوانى گۆڕان
سەردانى مەکۆکى کەرکوکیان کرد و دۆخى شارەکە و ناوچە کوردستانیە دابڕێنراوەکانیان
لەگەڵ باژێروانى کەرکوک و باێروانى خورماتوى بزوتنەوەى گۆڕان تاوتوێکرد، لەوبارەیەوە
کاردۆ محەمەد رایگەیاند: بەپێویستمان زانی لەم قۆناغەدا سەردانی مەكۆی كەركوكی
بزوتنەوەی گۆڕان بكەین، بەتایبەت کە ئێستا جیهان بەگشتی و بەتایبەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
لە قەیرانێكی گەورەدایە و ئالۆزی كەوتوەتە ناوچەكە بە کەرکوکیشەوە.
وتیشى: لە
كوردستان و عێراقیش هەمیشە شاری كەركوك رەمزی پێكەوە ژیان و كێشەی جەوهەری بوە بۆ
قەزییەی میللەتەكەشمان، بۆیە بەلامانەوە گرنگە ئیهتیمامێكی تایبەت بە كەركوك بدەین،
چونكە بزوتنەوەی پڕۆژەی تایبەتی بۆ چارەسەری كێشەكان و پێكەوەژیان و ئاوەدانكردنەوە
كەركوك هەیە بۆ پیشاندانی نمونەیەك كە پێشتر نەتوانراوە لە روى پێكەوەژیان و حكومڕانی
بەشێوەیەك بێت كە خەڵكانی شارەكانی دەرەوەی كەركوك، ئیرەیی پێ ببەن.
ئاماژەى
بەوەشکرد لەم دۆخەى ئالۆزی كەوتوەتە ناوچەكە بە کەرکوکیشەوە، بزوتنەوەی گۆڕان بەشێك
دەبێت لە چارەسەر بۆ هەوڵدان بۆ ئەو ستراتیژییەتەی كە لەچوارچێوەی دەستور رێی پێدراوە
و مافێكی رەوای میلەتەكەمانە.
لاى
خۆیەوە، عەزیز حەمید، باژێروانى کەرکوکى بزوتنەوەى گۆڕان دوپاتى کردەوە کە کەرکوک پرسێکى
گرنگە لاى بزوتنەوەى گۆڕان بۆیە گرنگى تایبەتیشى پێداوە و هەمیشە پڕۆژە و بیرۆکەى
نوێى هەبوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخى شارەکە و جەختى لەوەلانانى ناکۆکییەکان
کردوەتەوە لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا و دەشڵێت: کەرکوک خاڵێکى سەنتەرى دەبێت
لاى گۆڕان.