وەفدێکى بزوتنەوەى گۆڕان سەردانى مەکۆکانى سۆران، چۆمان، ڕواندز وشەقڵاوە دەکات
01/09/2024
وەفدێکى
بزوتنەوەى گۆڕان لە نوێنەرانى ژورى رەوەندى کوردى و پەرلەمان و ئافرەتان، بۆ
پتەوکردنى پەیوەندییەکان و هەماهەنگى زیاتر و کارى پێکەوەیی بە ئامانجى بەهێزکردنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان و بەرەى خەڵک، سەردانى مەکۆکانى سۆران، چۆمان، ڕواندز وشەقڵاوە دەکەن.
لەسەردانى وەفدەکەدا کە پێكهاتبون
لە كاردۆ محەمەد رێكخەری ژووری پەرلەمان، فوئاد جەمال سەلام رێكخەری ژووری ڕەوەندی كوردی، پەری ئەحمەد نوێنەری
ئافرەتانی ئەوروپا لە جڤاتی نیشتمانی و ئاسۆ حەسەن بازنەوانی شاری كۆڵن لە ئەڵمانیا
و رەوەند بەكر هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی مەکۆکانى سۆران، چۆمان، ڕواندز وشەقڵاوە لەسنوری پارێزگای
هەولێر، گفتوگۆ لەبارەى دۆخى سیاسى و پێشهاتە نوێیەکان و دۆخى رەوەندى کرا.
لەو کۆبونەوانەدا کە باژێروان و
بەشێک لە ئەندامانى ئەنجومەنى دەستەى قەزاکان بەشداربون، گفتوگۆ دۆخى ناوخۆیی و چۆنیەتى
پتەوکردنى پەیوەندییەکان و کارى پێکەوەیی و هەنگاوەکانى بزوتنەوەى گۆڕان بەتایبەت
تەواوکردنى پڕۆسەى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کرا بە ئامانجى ئامادەكاریی بۆ قۆناغی
نوێ و روبەڕوبونەوى ئاڵنگارییەکان و یەکخستنى هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنەوەى بزوتنەوەى
گۆڕان و بەرەى خەڵک.