وەفدێکى ژورى رەوەندى کوردى سەردانى مەکۆى شارەزور دەکات
02/09/2024
وەفدێکى ژورى رەوەندى کوردى بزوتنەوەى گۆڕان، بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکان
و هەماهەنگى زیاتر و کارى پێکەوەیی بە ئامانجى بەهێزکردنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان و
بەرەى خەڵک، سەردانى مەکۆى شارەزور دەکات و لەگەڵ باژێروان و دەستەى ئەنجومەنى
قەزا کۆدەبێتەوە.
لەسەردانى وەفدەکەدا کە پێكهاتبون لە فوئاد جەمال سەلام رێكخەری
ژووری ڕەوەندی كوردی، پەری ئەحمەد نوێنەری ئافرەتانی ئەوروپا لە جڤاتی نیشتمانی و
ئاسۆ حەسەن بازنەوانی شاری كۆڵن لە ئەڵمانیا و ڕۆز دڵشاد بەرپرسی پەیوەندیە سیاسیەكانی ئەنجومەنی فینلاند،
بەهادین عەلی سكرتێری بازنەی گڵاسگۆ لە بەریتانیا و فریاد جەمال هەڵسوڕاوی گۆڕان لە وڵاتی بەریتانیا، گفتوگۆ لەبارەى دۆخى
سیاسى و پێشهاتە نوێیەکان و دۆخى رەوەندى کوردى کرا.
لە دیدارێکدا کە باژێروان و بەشێک لە ئەندامانى ئەنجومەنى دەستەى قەزا و
هەڵسوڕاوان بەشداربون، گفتوگۆ دۆخى ناوخۆیی و چۆنیەتى پتەوکردنى پەیوەندییەکان و
کارى پێکەوەیی و هەنگاوەکانى بزوتنەوەى گۆڕان بەتایبەت تەواوکردنى پڕۆسەى
هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کرا بە ئامانجى ئامادەكاریی بۆ قۆناغی نوێ و روبەڕوبونەوى
ئاڵنگارییەکان و یەکخستنى هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان و بەرەى خەڵک.
دواتر وەفدى رەوەندى کوردى بە یاوەرى شاخەوان
رەئوف بەگ سەردانى گلكۆی شەهیدی دورە وڵات سەردار نەمەڵیان
كرد و وەفا و بەڵێنى بەردەوامییان لەسەر بەرنامەى سیاسى گۆڕان دوپاتکردەوە.