رۆژئاوای کوردستان لە هاوکێشە ستراتیجییەکانی گۆڕانکاریەکانی سوریادا

08/12/2024

لە كۆڕێكی ژوری رەوەندی كوردی بزوتنەوەی گۆڕاندا كە بۆ مەسعود عەبدولخالق رێكخرابو، دوایین پەرەسەندنەكانی سوریا و رۆژئاوای کوردستان لە هاوکێشە ستراتیجییەکانی گۆڕانکاریەکانی سوریادا تاوتوێ كرا.

ژووری ڕەوەندی کوردی لەژێر ناونیشانی ڕۆژئاوای کوردستان لەهاوکێشە ستراتیجییەکانی گۆڕانکارییەکانی سوریادا کۆڕێکی بۆ مەسعود عەبدالخالق نووسە‌ر و ڕۆشنبیر لە رێگەی وێبناری زووم رێكخست، لە كۆڕەكەدا كە سیروان سەعید بەرپرسی پەیجوری ژووری ڕەوەندی کوردی بەڕێوەی برد، لەم کۆڕەدا مسعود عەبدولخالق، بە وردی شیکاری بۆ ڕەوشی ئێستای کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان کرد و خوێندنەوەیەکی واقیعانەی بۆ ڕووداوەکانی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان و كاریگەری و رۆڵی كورد لەم قۆناغە نوێییەی دوای رروخانی رژێمی ئەو وڵاتە.

هاوكات شیکاری پێویستی هەنگاوەكانی داهاتوی كورد كرا و جەختكرایەوە لە پێویستی هاوکاریی و پشتیوانی تەواوی گەلی كورد بەتایبەت هێزەكانی باشوری كوردستان بۆ ڕۆژئاوا.
 
هەروەك خوێندنەوە بۆ رۆڵ و پێگەی هێزە سیاسییەكانی ناوخۆ و دەرەوەی گۆڕەپانی سیاسی سوریا و ناوچەكە كرا و مامەڵەی گەلی کورد لەو باڵانسە ناوچەییانەدا بەتایبەت دوای گۆڕانكاری لە سیستم و نەخشەی سوریا گفتوگۆكرا.
 
لە کۆتایی کۆڕەکەدا ئامادەبووان بە پرسیار و سەرنج و بۆچوونەكانیان گفتوگۆیەكی كراوەیان پەیوەست بە كۆی تەوەرەكانی كۆڕەكە گفتوگۆ كرد.


هەواڵی زیاتر