نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆبونەوەی برۆكسل: رۆژئاوای كوردستان پێویستی بە یەكڕیزی و كۆدەنگی لایەنە كوردییەكان هەیە
14/12/2024
نوێنەری
بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆبونەوەی پارت و لایەنە کوردستانییەکان لە برۆكسل پەیوەست بە دۆخی
رۆژئاوا جەخت لە هەڵوێستی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكاتەوە و یەكڕیزی و كۆدەنگی لایەنە
كوردییەكانی رۆژئاوا و پشتیوانی حكومەت و لایەنە سیاسییەكانی باشوریش بۆ رۆژئاوا
بەپێویست دەزانێت.
لە
بارەگای نوێنەرایەتیی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لە بڕۆکسل کۆبوونەوەی پارت و لایەنە
کوردستانییەکان بۆ تاوتوێکردنی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و سوریا بەڕێوەچو، تێیدا
بۆچون و گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكان گفتوگۆكرا.
لای
خۆیەوە هەوراز جەمال رەفعەت كە بە نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری كۆبونەوەكەی
كرد جەختی لە روانگەی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كردەوە پەیوەست بە دۆزی رەوای گەلی كورد و
پەیوەست بە دۆخی سوریا و ئەو گۆڕانكاریانەی هاتونەتە ئاراوە بەتایبەت دوای روخانی
رژێمی ئەو وڵاتە، دوپاتی كردەوە كە ئاڵنگاریەكان لە سوریا پێویستی بە كۆدەنگی و
یەكدەنگی هەموو لایەنە كوردیەكانی رۆژئاوای كوردستان هەیە و پێویستە هەرێمی
كوردستان و لایەنە سیاسییەكانی باشوری كوردستانیش پشتیوانی سیاسی و مەعنەوی
رۆژئاوای كوردستان بكەن بۆئەوەی پێگەی كورد لە سوریای نوێ دیار بێت و ماف و داواكاری
و خواستەكان كوردی رۆژئاوای كوردستان كە ساڵانێكە زەتكراوە، بەدی بێت.