میران ساڵح بەشداری كۆبونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەكات

16/03/2026


کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەبرۆكسل بە ئامادەبوونی زۆربەی ئەندامانی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد و تێیدا دۆخی سیاسی، رۆژهەڵاتیی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی کوردستان  تاوتوێ کران.

‎تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە ئامادەکاری بۆ کۆبونەوەی جفاتی گشتی گۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کە بڕیارە لە ڕۆژانی٦و ٧ ی حوزەیرانی ۲٠۲٦ لە هۆڵەندا سازبکرێت و لە وڵاتانی ئەوروپاش زنجیرەیەك كۆبونەوە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەزمونی ۲۷ ساڵی (ك ن ك ) و داڕشتنی ئەركی داهاتووی دەكرێت.

‎میران ساڵح نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی ک ن ک لە وتەیەكدا تیشكی خستە سەر بارودۆخی گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

لە كۆتایی كۆبونەوەكەدا کۆنسەی بەڕێوەبەریی ک ن ک گفتوگۆی دواین پێشهاتەكان و دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستانی كوردستانی كرد.


هەواڵی زیاتر