ژورى روەندى کوردى: داکۆکیکار دەبین لە جێبەجێکردنی بەرنامەى سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان

17/12/2024

ژورى رەوەندى کوردى تاوتوێی ئامادەكارییەكانی بەستنی سێیەم كۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان. دەكات و جەخت لە كاری پێكەوەیی و جێبەجێکردنی بەرنامەى سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان دەكاتەوە بۆ روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان و قۆناغى نوێ.
بەسەرپەرشتی بەرپرسی پەیجوری ژوری رەوەندی کوردی بزوتنەوەى گۆڕان چالاککردنەوەى ئۆرگانەکان و پرسی کۆنفرانسی سێی نیشتمانی لەکۆبونەوەیەکی ئەندامانی ژووری ڕەوەند و بەرپرسی ئەنجومەنەکان تاوتوێ دەکات.
لە کۆبونەوەى ژورى رەوەندى کوردى و ئۆرگانەکانى ژورەکە کە لە رێگاى وێبنارى زوم ئەنجامدرا، فوئاد جەمال رێکخەرى ژورى رەوەندى کوردى بەرچاوڕونى دا لەبارەى بارودۆخى سیاسی کوردستان و پێشهات و. ئاڵنگارییەكان و دوایین ئامادەکارییەکانى بەستنی سێیەم کۆنفرانسی نیشتمانی و هەوڵەکانى ئامادەکارى بۆ قۆناغى نوێ، هاوکات سەرلەنوێ رێکخستنەوە و چالاککردنەوەى ئۆرگانەکان.
ئامادەبوانی کۆبونەوەکە سەرنج و بۆچونی خۆیان پەیوەست بە تەوەرەکانى کۆبونەوەکە خستەڕو، جەختیش کرایەوە ئۆرگانەکانى ژورى رەوەندى کوردى بەیەکگرتووی کاربکەن بۆ روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان و قۆناغى نوێ و داکۆکیکردن لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەى سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان.


هەواڵی زیاتر