دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوەوە

12/01/2025

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە (٢٠٢٥/١/١٢) دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی قەزای كفری بزوتنەوەی گۆڕان لە لە مەکۆی کفری كۆبووەوە بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و كاروباری رێكخراوەیی و ئامادەكاری و بەرەوپێشچوونەكان بۆ بەستنی سێیەم كۆنفرانسی نیشتمانی.

لە كۆبونەوەكەدا رۆڤان سەروەت، بارودۆخی سیاسی و دواین پێشهات و ئاڵنگارییەكانی خستەڕو، پەیوەست بە کاروباری ڕێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان تیشکی خستەر ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی سێیەم کۆنفراسی نیشتیمانی بە ئامانجی خۆنوێكردنەوە و قۆناغی نوێی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان بە ئاڕاستەی داكۆكیكاردنی راستەقینە لە ماف و داواكارییەكانی خەڵك و بەهێزكردنەوەی بەرەی خەڵك.
لای خۆیانەوە بەشداربوانی کۆبونەوە سەرەنج و پێشنیارەکانیان خستەڕوو بۆ سەرخستنی کۆنفراسی نیشتیمانی و نوێبوونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان.


هەواڵی زیاتر