ئێستا و داهاتووی رۆژئاوای كوردستان؛ لە كۆڕێكی ژوری رەوەندی كوردی بزوتنەوەی گۆڕاندا گفتوگۆ كرا

25/01/2025

ژووری ڕەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان لەژێر ناونیشانی (ئێستا و داهاتووی رۆژئاوای كوردستان لەنێوان داخوازییەكانی كورد و فشارەكانی توركیا و هێزە جیهادییەكان) کۆڕێکی بۆ نیاز عەبدوڵا، ڕۆژنامە نووس و شرۆڤەکاری سیاسی لەڕیگای وێبناری زووم سازکرد.
 
لە كۆڕەكەدا كە لەلایەن ئاسۆ محمد کوردستانی ئەندامی ژووری ڕەوەندی کوردی بەڕێوەبرا بە ناونیشانی (ئێستا و داهاتووی رۆژئاوای كوردستان) و تێیدا، خاتوو نیاز عەبدوڵا بە وردی شیکاری بۆ گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوریاكرد، هاوكات شرۆڤەی بۆ دۆخ پێگەی كورد لە گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد و چۆنیەتی پێویستی مامەڵەی لەگەڵ ئاڵنگاری و پێشهاتەكاندا خستەڕو.
هەروەك خوێندنەوەیەکی واقیعانەی بۆ ڕووداوەکانی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان كرد و كاریگەری و رۆڵی كورد لەم قۆناغە نوێییەی دوای رروخانی رژێمی پێشوی سوریا و ئاماژەی بە ئەگەر و ئاڵنگارییەكانیش بۆ ئێستا و قۆناغی داهاتوو كرد.
هاوكات هەڵوێستی هێز و لایەنە سیاسییەكان و میدیاكان پەیوەست بە دۆزی كورد و رۆژئاوای كوردستان گفتوگۆكرا و لەو نێوەندەدا ستایشی هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان و میدیای گۆڕان كرا لە شێوازی ڕووماڵکردنی بەردەوامی بۆ کێشە و گرفت و ئاڵنگاریەكان و گۆڕانكارییەكان و داكۆكی گەلی كورد لە ماف و دەستكەوتەكانی.

لای خۆیانەوە ئامادەبووان بە پرسیار و سەرنج و بۆچوونەكانیان گفتوگۆیەكی كراوەیان كرد پەیوەست بە كۆی تەوەرەكان.


هەواڵی زیاتر