گۆڕانكارییەكانی سوریا و رەنگدانەوەی لەسەر رۆژئاوای كوردستان؛ لە كۆڕێكی ژوری رەوەندی كوردی بزوتنەوەی گۆڕاندا
27/01/2025
ژووری ڕەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان
لەژێر ناونیشانی (گۆڕانكارییەكانی
ئێستای سوریا، رەنگدانەوەی لەسەر رۆژئاوای كوردستان) کۆڕێکی بۆ حەسەن محمەد عەلی، بەرپرسی فەرمانگەی
پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان لە ئەنجومەنی سوریای دیموكرات.
لە كۆڕەكەدا حەسەن محمەد عەلی، بەرپرسی
فەرمانگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان لە ئەنجومەنی سوریای دیموكرات شرۆڤەی دوایین گۆڕانكاری
و پێشهاتەكان و دۆخ و پێگەی كورد و رەنگدانەوەی گۆڕانكارییەكان لەسەر رۆژئاوای
كوردستانی كرد.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییە
نێودەوڵەتیەكان لە ئەنجومەنی سوریای دیموكرات ئاماژەی بە مەترسی و ئاڵنگارییەكان و
پێویستی یەكهەڵوێستی كورد كرد و بەپێویستی زانی هەموان سەرباری جیاوازی تێڕوانینەكان
پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان بكەن، هاوكات ستایشی هەڵوێستی نیشتمانی و نەتەوەیی
بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و پشتیوانییەكانی رابردوی بزوتنەوەكەی بۆ رۆژئاوای كوردستان
بەرزنرخاند.
لای خۆیانەوە ئامادەبووان بە پرسیار
و سەرنج و بۆچوونەكانیان گفتوگۆیەكی كراوەیان كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ رۆژئاوای
كوردستان دوپاتكردەوە.