رێكخەری گشتی دۆخی سیاسی و ناوخۆیی لەگەڵ رەوەندی كوردی تاوتوێ دەكات
01/02/2025
رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دۆخی سیاسی و ناوخۆیی و پێشهات و ئاڵنگارییەكان
لەگەڵ نوێنەرانی ئۆرگانەكانی رەوەندی كوردی تاوتوێ دەكات.
ئەمڕۆ شەممە (١ی٢ی٢٠٢٥)، دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە
مەكۆی سەرەكی پێشوازی لە نوێنەرانی رەوەندی كوردی كرد لە جڤاتی نیشتمانی و
ئۆرگانەكان و تاوتوێی چەند پرسێكی ناوخۆیی و دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و
رەوەندی كوردییان كرد.
فوئاد جەمال، رێكخەری ژوری رەوەندی كوردی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە
دەكات؛ لە كۆبونەوەی نوێنەری تەواوی ئۆرگانەكان و نوێنەری ئافرەتان و ژوری رەوەند لەگەڵ
رێكخەری گشتی، گفتوگۆ كرا لەبارەی دۆخی سیاسی و پێشهات و ئاڵنگارییەكان و دۆخی
ناوچەكە و رۆژئاوای كوردستان.
وتیشی: باس لە كۆبونەوە و دیدار و بەشداری كارای رەوەندی كوردی كرا لە چالاكییە
سیاسی و رێكخراوەیی و رۆشنبیررەكان لە وڵاتانی دەرەوە كە تێیاندا روانگەی
بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەست بە دۆزی كورد و یەكدەنگی لە پرسە نەتەوەیی و
نیشتمانییەكان جەختی لێكراوەتەوە و هەمو هەوڵەكانیش بە ئامانجی بەدیهێنانی
پشتیوانی زیاترە بۆ دۆزی گەلی كورد.
هەروەك باس
لەوەدەكات؛ هەر ئەمڕۆ نوێنەرانی رەوەندی كوردی سەردانی دامەزراوەی میدیای گۆڕانیان
كردوە و ستایشیان كردون بەوەی توانیویانە دەنگ و رەنگی راستەقینەی خەڵك و ئازار و
داواكارییە رەواكانیان بن و دواتریش وەك بەرپرسیارێتیەكی سەرشانیان سەردانی خێوەتی
مامۆستایانی مانگرتویان كردوە و پشتیوانی رەوەندی كوردییان بۆ داواخوازیەكانیان
دوپات كردوەتەوە.
فۆتۆ: بڕیار نامیق